وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: حەوت کەس لە دەست و پێوەندەکانی داعش قۆڵبەست کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i357380-وەزیری_ئیتیلاعاتی_ئێران_حەوت_کەس_لە_دەست_و_پێوەندەکانی_داعش_قۆڵبەست_کران
وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ناسکران و گیرانی حەوت کەس لە دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە ئێراندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2019 14:52 Asia/Tehran
  • وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران: حەوت کەس لە دەست و پێوەندەکانی داعش قۆڵبەست کران

وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ناسکران و گیرانی حەوت کەس لە دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە ئێراندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەیید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی سەردانی پیشانگای دەستکەوتەکانی بەرگریکارانەی وڵات لە نوێژگەی ئیمام خومەینی(رە) لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا وتیشی: ھێزە ئاسایشتییەکانی ئێران ، ھەتاکو ئێستا بەو پەڕی وریایی و لە سەرھەست بوون و ھەروەھا بە پێ و شوێنگرتنی ھەمە لایەنە، جوڵانەوەی دوژمنانیان خستوەتە ژێر چاودێریی خۆیانەوە.

عەلەوی لە بارەی دەستھاتەکانی پیشەسازیی بەرگریکارانەو پێشکەوتنەکانی ئێران لەمک بوارەش دا پێی داگرت: لەم بارەیەوە گەشە، پێشکەوتن ، پەرە پێ دان و داھێنانی نوێ لە ئێراندا مسۆگەر کراوە.

سەیید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ھەروەھا وتیشی: ئەمڕۆ پێشکەوتنەکان بە جۆرێکن کە بایکۆتەکان پوچەڵ بوونەتەوەو لە بەشی جۆربەجۆردا لەوانە جەنگئامێری زەوینی، ئاسمانی، دەریایی و ژێر دەریاییک دەستکەوتی زۆر باش و بایەخمەند لە ئێراندا مسۆگەر کراوە.