شوبات 13, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • رۆحانی : پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا کارناکاتە سەر ئیرادەی گەلی ئێران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پیلانگێڕیی زلهێزان بەتایبەت ئەمریکا، ناتوانێ کاربکاتە سەر ئیرادەی گەلی ئێران.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆڕی ئەنجومەنی وەزیران، بەئاماژه بەوەی کە خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی بیست ودووی بەهمەن زۆر شکۆمەندانە ئامادەبوون، وتی: خەڵکی ئێران لەو ڕێپێوانەدا بە جیهانی ڕاگەیاند کە قەت نایەوێ سەروەریی خەڵک بەسەر چارەنووسیان بخاتە بەردەست دەسدرێژکارانی دەرەوەیی.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە ئەو ڕێبازەی گەلی ئێران بەشیاویی لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا هەڵیبژارد، بەدەسەڵاتەوە بەردەوام دەکرێ، وتی: دوژمنان لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵیاندا خەڵکی ئێران نیگەران، پەرێشان و بێهوا بکەن بەڵام گەلی ئێران جارێکی دیکە بۆ مەزنایەتی، سەربەخۆیی و ئابڕووی خۆی خۆڕاگریی دەکا و ئامادەنییە لەهەمبەر دوژمندا، بەچۆکدابێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران، تورکیاو ڕووسیا بۆ چارەسەریی پرسەکانی ناوچەو بەتایبەت بۆ پرسی سوریا لە سوچی وتی: ئامادەبوونی ئێران لەو دانیشتنەدا واپێشان ئەدا گەل، حکومەت و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەقام و ئاسایشی ناوچە هەوڵ دەدەن.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سبەی پێنج شەممە لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیاو ڕووسیا سەردانی سوچی دەکا.

سەرپەیڤ