روحانی: ئێران خوازیاری پێوەندی برایانە و قووڵ لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : لەحاڵێکدا کە هەندێ دراوسێی ئێران ڕێگەی هەڵەیان هەڵبژارددووە، ئێران خوازیاری پێوەندی برایانە و قووڵ لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە نێو کۆڕی خەڵکی بەندەری لنگە لەباشووری ئێران بە ئاماژەدان بە پەلاماری تاقمی تیروریستیی جەیشوزوڵم بۆسەر سیستان و بەلوچستان کە شەهید بوونی بیست و حەوت سنوورڤانی ئێرانی لێکەوتەوە، وتیشی : گەلی ئێران بێ گومان تۆڵەی خوێنی ئەم شەهیدانە دەکاتەوە.
روحانی وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز مۆڵەت نادات بەکرێگیراوان تاوانکاریگەلێک کە چەک و سەرچاوەی ماڵی ئەوان لەلایەن بیانییەکانەوە دابین دەکرێت، پاسەوانانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بکەن.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران هەمووکات بۆ ناوچە هێمنی دابین کردووە و هیچکات دەستپێکەری شەڕ و دەستدرێژی لە ناوچە نەبووە، پێداگری کرد : موسوڵمانان دەبێ یەکگرتوو بن و بە دامەزرندنی پێوەندی دۆستانە و برایانە ئاسایشی ناوچە دابین بکەن.
روحانی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کەسانێک کە لە ناوچە وادەزانن ئەمریکا و زایۆنیستەکان ئاسایشیان بۆ دابین دەکەن زۆر لەهەڵەدان ، وتیشی : لە هەوڵ و تێکۆشانی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری ، ناکۆکی نانەوە و دووبەرەکی نانەوە لەنێوان هۆز و ئایینزا و گەلانی ناوچەیە کە دەبێ لەم بوارەدا وریا بین.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بەدوای گوشارخستنەسەر ئێرانن وتی : ئێرانی ئیسلامی بە یەکێتی و یەکگرتوویی ، پیلانگێڕی دوژمنانی ناکام هێشتەوە.