شوبات 20, 2019 11:45 Asia/Tehran
  • پێداگریی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەسەر پەرەی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ ئێراندا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی کرد لەسەر پێویستیی پەرەی پەیوەندیی نێوان تاران وپیکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "گێنگ شوانگ" رۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی لە پیکەن بەئاماژە بەسەفەری سێ ڕۆژەی شاندی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتی "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ چین پێی داگرت؛ هاوکاریی ڕەواو یاسایی دوو وڵات لەچوارچێوەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتی ومەنتقییەکان لەئارادایەو دەبێ کۆمەڵگای جیهانی ڕێزی لێ بگرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین سەبارەت بە هاوکاریی دوو وڵات لەبواری وزەو هاوردەکرانی نەوت لە ئێرانیشەوە وتی: سەرباری ڕوانگەی ئەمریکا بەرامبەر هاوکاری نەکردنی وڵاتانی دیکە لەگەڵ ئێراندا، هەڵوێستی چین لەوبارەوە ڕوون و ئاشکرایەو نەگۆڕدراوەو هەروا بەردەوام دەکرێ.

"گێنگ شوانگ" بەئاماژە بەوەی کە چین هەردەم نەیاری بایکۆت وگەمارۆی یەکلایەنەو نادادگەرانەی ئەمریکایە، وتی: ئەو ئابلۆقانە دەبێ هەڵوەشێندرێ.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەسەر بانگهێشت کرانی "لی جان شو"ی هاوشانە چینیەکەی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە لە سەرووی شاندێکدا سەردانی پیکەنی پایتەختی چینی کردووە.

سەرپەیڤ