داواکاریی گرووپە سیاسیەکان لە ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام
زیاتر لە پەنجا تاقمی "لایەنگری دیپلۆماسی" لە ئەمریکا، داوایان لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە کرد، داکۆکی بکات لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ زیاتر لە پەنجا گرووپی سیاسی لایەنگری دیپلۆماسی لە ئەمریکا رۆژی چوارشەممە بە ئیمزای بەیاننامەیەکی هاوبەش، داوایان لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا کرد، داکۆکی بکەن لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و گەڕانەوەی واشنگتۆن بۆ ئەو ڕێککەوتنە.
گرووپ ولایەنە واژۆکەرەکانی ئەو بەیاننامە، هەروەها نەیارەتیان کردووە لەگەڵ ئەو گەمارۆ وئابلۆقانەی رەوتی جێ بەجێ کرانی بەرجامیان سست کردووە وڕێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو ڕێککەوتنە.
داکۆکی لە دانوستانی زیاتر لەگەڵ ئێران، لە بڕگەکانی دیکەی ئەو بەیاننامەیە.
کۆمیتەی نیشتمانیی پارتی دیموکراتی ئەمریکا ش(DNC)، سەرەتای ئەو حەوتەیە بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک خوازیاری گەڕانەوەی واشنگتۆن بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بوو.
بەرپرسانی باڵای کۆمەڵگای هەواڵگریی ئەمریکا، پێشتر بەئامادەبوون لە سێنای ئەمریکا دانیان بەوەدانا کە، ئێران لەباری تەکنیکی بەتەواوەتی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە بەرجام جێ بەجێ دەکا.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە بە پێشێلکردنی بەڵێنیەکانی واشنگتۆن هاوپێوەند بە بەرجام، ئەمریکای لەو ڕێککەوتنە کشاندەوەو گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند.
ئەو کردەی ترامپ، بەرەوڕووی شەرمەزارکران و ناڕەزایەتیی بەرفراوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆوە.