شوبات 23, 2019 07:39 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی : پشتڕاستکردنەوەی پێبەندیی ئێران بە بەرجام بۆ چاردەهەمین جار

باڵوێز و نێونەری هەمیشەیی ئێران لای رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڤیەنا گوتی : ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ چاردەهەمین جار ، پێبەندی ئێران بە بەڵێنەکانی لە بەرجامدا پشتڕاستکردەوە .

بەپێی راپۆرتی فارس ، کازم غەریب ئابادی رۆژی هەینی هاوکات لە گەڵ بڵاوبونەوەی چاردەهەمین راپۆری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە بارەی تاقیکرنەوەی راستیەکانی بەرجام وتیشی : لەم راپۆرەدا وەک سێزدە راپۆرکەی پێشوو جەخت کراوە لە رۆژی جێبەجێ کرانی بەرجامەوە ئاژانس درێژەی داوە بە چاوەدێری و تاقیکردنەوەی هاوپێەوند بە بابەتی ناڤۆکی لە لایەن ئێران بە گوێرەی بڕگەکانی بەرجام .

 غەریب ئابادی جەختی کردەوە : سەرباری هەوڵی زۆری هەندێ لە ناحەزان و دوژمنانی ئێران بۆ بەلاڕێدابردنی سەرنجی ئاژانس و کۆمەڵی نێودەوڵەتی ، هاریکاریی نێوان ئێران و ئاژانس بە ئاڕاستەیەکی بنیاتنەردایە .

باڵوێز و نێونەری هەمیشەیی ئێران لای رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڤیەنا هەروەها جەختی کرەوە لەسەر  پێوستیی درێژەپێدانی بێ لایەنی و پرۆفشناڵ بوونی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بە جێ هێنانی فەرمانبەریەتی خۆی و رەخنەی گرت لە گوشاری هەندێ لا لەسەر ئاژانس بە نیازی سیاسی .

 

سەرپەیڤ