رۆحانی : ڕەوتی خۆبژیویی ئێران، بەرەنگاربوونەوەی ئیستکبار و زلهێزانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەئاماژە بەوەی کە هەوڵدان لەپێناو خۆبژیویی هەنگاوێکی پراکتیکی لە بەرەوڕووبوونەوەی ئیستکبار و زلهێزانە، پێی داگرت: ئامانجی سەپێندرانی گەمارۆ بەسەر ئێراندا، کەم کردنەوەی ئاستی گەشەی تەکنۆلۆژیایە.
"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لە نێو بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی بنەمازانست و نۆئافرێنی ئێرانی لەتاران، وتی: کۆمپانیاکانی بنەمازانستی ئێرانی دەبێ لە ئابلۆقەکان وەک هەلێک بۆ گەشەی تەکنۆلۆژیا کەڵک وەربگرن.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: بەرەنگاربوونەوەی ئیستکبار بە دروشم ناسەلمێندرێ، بەڵکوو بەکردەوە دەسەلمێندرێ، و ئەگەر کۆمپانیاکانی بنەمازانست پێویستی وڵات بە دەرەوەو ڕۆژاوا بپچڕێنن و وڵات خۆبژیو بکەن، ئەوە هەمان بەرەنگاربوونەوەی زلهێزانە.
رۆحانی وتیشی: گەشەی زانست و تەکنۆلۆژیا بێ سنورەو وڵاتانێکی وەک ئەمریکا بۆ هەموو وڵاتان دیوار دەکێشن، سەرکەوتوو نابن.
سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران بەئاماژە بەوەی کە زلهێزان لەهەوڵی لەگوشارنانی ئێرانن لەبواری دەواو دەرماندا، هیوای خواست: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدەسپێکی دەیەی پێنجەمی شۆڕشی ئیسلامی، بتوانێ سەرچەشنی پێشکەوتن لەبواری زانست و تەکنۆلۆژیا لەناوچەو جیهاندا.