شوبات 24, 2019 16:55 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمڕۆ ڕۆژاوا بڕیاردەری سەرەکی نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و توندڕەوانی ئەمریکی، نیگەرانی لەناوچوونی کۆدەنگی جیهانی بە دژی ئێران بوون بەڵام ئێستا ڕۆژاوا بڕیاردەری سەرەکی نییە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  محەمەد جەواد زەریف  ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی چەند لایەنەخوازی لە سیاسەتی دەرەوەیی ئێران، توانایی و ستراتژییەکان لە تاران بە ئاماژەدان بە سیاسەتی یەک لایەنە خوازی ئەمریکا وتیشی کاتێک دەوڵەتی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  دەڵێت ئەم وڵاتە  حەوت تریلیون  دولاری لە ناوچە  خەرج  کردوە و شتێکی بە دەست نەهێناوە  ئەم خۆی  پشت ڕاست کەرەوەی ئەم پرسەیە کە لە دونیای ئێستا دا پاوانخوازی  نامومکینە.

زەریف بە ڕاگەیاندنی   ئەمەی ئەمریکا  ئەوەی لە بەرجام لە دەستی داوە  شکستێکی  ستراتژیک بوو، وتی  :  نیگەرانی بنیامین نتانیاهو  سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و توندرەوەکانی ئەمریکا ئەمە بوو کە لەم بارودۆخە کۆدەنگی جیهانی نەمێنێ ، چوار جار لە ئەنجومەنی ئاسایش  هەوڵیان دا کە ئەمە بنیات بنێتەوە  کە چی شکستیان هێنا و چوونە لەهستان و لەوێش شکستیان هێنا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی سەرنجدانی پێویست  بە دیپلوماسی لە تەنیشت ئیمکانات و هێزی سەربازی وتی  : ئەم دوو بابەتە پێویستیان بە یەکە و ئێرانیش لە کەڵک وەرگرتنی هاوکات توانیان ئامانجەکانیان بە باشی بەرەوپێش بەرن.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەسیاسەتی سەربەخۆیی خوازانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : مەبەست لەم سەربەخۆییە  ئەمەیە کە بۆ درێژەی ژیانی خۆی لە تەنیشت هاوکێشەکانی نێودەوڵەتی دەبێ  پشتی بە ناوخۆ ببەستێ.

سەرپەیڤ