شوبات 24, 2019 19:07 Asia/Tehran
  • پێداگری  سەرۆکانی سێ هێزەکە لەسەر جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی بەیاننامەی ڕێبەری مەزنی شۆڕش ، لەبارەی پێشکەوتنی نیزامی ئیسلامی

ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی ئابووری سەرۆکانی سێ هێزی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتی حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ، کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرۆکانی سێ هێزی بەڕێوەبەرایەتی ، داد و یاسادانانی ئێران لەسەرەتای ئەم کۆبوونەوەیە،وێڕای ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی بەشکوی  چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی کە نەخشەی خراپ خوازانی ئێرانی بەرەوڕووی شکست  کرد، بەیاننامەی هەنگاوی دووهەمی  شۆڕش کە لەلایەن  ڕێبەری مەزنی شۆڕش دەرکرا، نەخشەی ڕێگەی پێشکەوت و بەهێزبوونی شۆڕش و نیزامی یئسلامی لە داهاتوو زانی و لەسەر جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی ، پێداگرییان کرد.

لەم کۆبوونەوەیە  ڕەوشی ئابووریی ئێران و هەروەها  پێشنیاری ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە توانایی یاسای بودجە، بۆ کەڵک وەرگرتنی خێراتر لە گەڵاڵەکانی بنیات نان و داکۆکی لە ئیش و کار و بەرهەم لە ئێران، لێک درایەوە و پەسەند کرا.

سەرپەیڤ