ئادار 06, 2019 17:13 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: گەلی ئێران ڕێگای سەربەرزی و سەرفرازی بەردەوام دەکات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وێڕای ئاماژە کردن بە شکستە یەک لە دوای یەکەکانی دوژمنان لە بەرامبەر خۆڕاگریی گەلی ئێران جەختی کرد: گەلی ئێران ئێران ڕێگای سەربەرزی و سەرفرازی بەردەوام دەکات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی جەماوەری لاھیجانی باکووری ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە گەلی ئێران لە تاقیکارییەکی مێژوویی دا، سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێناوە، وتیشی: جەماوەری ئێران لە بەرامبەر بایکۆتی دژمناندا ڕاوەستاو شکستێکی قورسی پێ ھێنان.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دوژمن قەت ناگاتە ئامانجە نەگریسەکانی لە بەرامبەر گەلی ئێراندا، وتیشی: دوژمن ھەوڵی دا ھەتا لە داسەپاندنی گەمارۆکانی بە سەر گەلی ئێراندا، جیھان بکات بە ھاوتەریبی خۆی کە ھەڵبەت لەم بوارەدا سەرنەکەوت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی کۆبوونەوەکانی وارشۆ، وتیشی: دوژمن لەو دانیشتنانەش دا ھەر شکستی ھێنا، چونکو تەنانەت ھاوپەیمانەکانی ئەمریکاش لەو کۆبوونەوانەدا دژی بەرنامەو پیلانەکانی وەستان.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە بارودۆخی شەڕی ئابووری و دەروونی دایە، وتیشی: گەل و دەوڵەتی ئێران بە ڕاوەستان لە بەرامبەر دوژمنان سەر دەکەوێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ھەڵس و کەوتی گونجاو لەگەڵ تەواوی وڵاتانی وەک ھەڵوێستی ئێران ناودێر کردو وتیشی: ئەو وڵاتانەی وا لە ئێران دوور کەوتوونەتەوە خەتابارن، چونکو ئەمڕۆ ئێران باشترین پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەوانە کۆماری ئازەربایجان، ڕووسیا، کازاخستان و تورکمەنستاندا ھەیە.

سەرپەیڤ