ئادار 06, 2019 19:42 Asia/Tehran
  • ئێران و چین بە نیازی پەرەی هاوکاریی دوولایەنەن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی چین لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە لەبواری جۆربەجور، پێداگرییان کرد .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شیائودونگ  چن،   جێگری وەزیری دەرەوەی چین لە تاران، وێڕای بەمێژوویی  وگرینگ و دۆستانە و هەمەلایەنە وەسف کردنی  پێوەندی  دوو وڵات، پەرەپێدان و قووڵتر بوونی ئەم پێوەندیانەی بە پێویست زانی  .

زەریف  هەروەها بە ئاماژەدان بە فرەچەشنی و بەرفراوانی  تواناییەکانی تاران و پیکەن وتی  : ئێران بۆ پەرەی پێوەندی  لەگەڵ چین خاوەن ورەیەکی بەرزە.

شیائودونگ  چن،  جێگری  وەزیری دەرەوەی چینیش  لەم چاوپێکەوتنەدا بە ڕادەست کردنی پەیامی نووسراوەی جیاجیای سەرۆکی چین بۆڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەفەری عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ چینی بە گرینگ و سەرکەوتوانە وەسف کرد  .

شیائودونگ  وتیشی : سەرۆکی چین لەسەر پاراستن و بەهێزکردنی پێوەندی  لەگەڵ ئێران پێداگری دەکات و فەرمانی پێویستی  بۆ هەموو بەشەکانی دەوڵەتی لەچین دەرکردووە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران  نۆزدەی فڤرییەی 2019 لەسەر بانگێشتنی لی ژان شو  سەرۆکی پەرلەمانی چین لەسەرووی شاندێک سەردانی پیکەنی کرد.

 

سەرپەیڤ