ئادار 13, 2019 11:49 Asia/Tehran
  • پێداگریی مۆگرینی لەسەر درێژەی هەوڵی ئوروپا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە بەرجامییەکانی ئێران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا جارێکی دیکە هەڵوەشانی بایکۆتەکانی ، بە بەشی سەرەکیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرجام) زانی و پێی داگرت: ئوروپا هەروا لەهەوڵ دایە بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئێران لەبارودۆخی سەپێندرانی سزاکانی ئەمریکا، بپارێزێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "فدریکا مۆگرینی" رۆژی سێ شەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەتەوەری هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوە خۆجێی و ناوچەییەکان، بەئاماژە بەوەی کە وادەو بەڵێنیە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ١٤ ڕاپۆری بەدوای یەکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پشت ڕاست کراوەتەوە، پێی داگرت: لەپاڵ جێ بەجێ کرانی وادەکانی ئێران، هەڵوەشانی بایکۆتە ناڤۆکییەکان بەشی سەرەکیی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییە.

مۆگرینی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئوروپا هەروا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئێران سەرچاوەگرتوو لە هەڵوەشانی گەمارۆکان هەوڵ دەدا، وتی: ئەو هەوڵدانە ، پلەوپێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ڕێککەوتننامەی ئێرانی لەڕێی بڕیارنامە بەکۆی دەنگ پەسەند کردووە، دەپارێزێ.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ لە کردەیەکی یەکلایەنەو بەپێچەوانەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام ) بردە دەر و بایکۆت وگەمارۆی قورسی بەسەر ئێراندا سەپاند.

مۆگرینی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا ئاماژەی کردە پرسەکانی هاوپێوەند بە سیستەمی قەدەغەی پەرەی چەکە ئەتۆمییەکان و وتی: نژیارڤانیی جیهانی بۆ چەکداماڵین و قەدەغەی پەرەپێدرانی، تائێستا بەو جۆرە نەکەوتبووە ژێر پرسیار.

ترامپ بە بردنەدەری ئەمریکا لە پەیمانی سیستەمی مووشەکیی نێوانبڕ( ئای ئێن ئێف) بەکردەوە چەکداماڵین و قەدەغەی پەرەی چەکی ناڤۆکیشی بردۆتەژێر پرسیار.

سەرپەیڤ