ئادار 13, 2019 13:03 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا "عەلی سیستانی" مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە نەجەفی ئەشرەف دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە پاش زیارەتی مەزاری پاک و نورانی ئیمام عەلی (ع) -ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان-، لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی وتووێژی کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی دووشەممە لە سەردانێکی فەرمیی سێ رۆژەدا گەیشتە بەغداو لەماوەی دوو ڕۆژ مانەوەی لە پایتەختی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، کەسایەتی و بلیمەتانی عێراقی دیدار و وتووێژی کرد.

کاربەدەستانی ئێران و عێراق لەماوەی دانوستانی چڕوپڕیان لەبوارە جیاجیاکاندا، پێنج سەنەدو یادداشتی تەبایی هاوکاریان مۆرکرد.

ئێران وعێراق رۆژی سێ شەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، وێڕای دیاریکردنی چوارچێوەی هاوکارییەکان لەداهاتوودا، ڕێککەوتن لەسەر دەرکرانی ڤیزا بێ پارە بۆ شارومەندانی دوو وڵات و هەروەها لایروبی و پاک کردنەوەی ئەروەندروود.

سەرپەیڤ