کەڵک وەرگرتن لە چوارفازی نوێ لە پارسی باشووری ئێران
چوار فازی نوێ گەڵاڵەی پەرەی مەیدانی گازی پارسی باشووری ئەمڕۆ یەکشەمە بە ئامادە بوونی حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای بووشەهر کەڵکی لە وەرگیرا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ئەو فازگەلە کە هەموو قۆناغخکانی گەڵاڵەڕێژی چێکران و وەڕێ خستنی کەرەستەکانی لە سەدا سەد ئێرانیە . دوو ملیار فووتی سێ جا گاز لە دەریا بۆ وشکایی دەگوازێتەوە .. بە کەێک وەرگرتن لەو فازگەلە ڕۆژانە 113 ملوێن مەتری سەجا گازیغەنی ، 100 ملوێن مەتری سێجا گازی متان ، 150 هەزار بەرمیل شلەکی گازی و 800 تەن گوگردی گرانول بە بارستای بەرهەمهێنانی ئێران زیاد دەکرێت و هەروەها ساڵانە دوو ملوێن و 100 هەزار تەن گازی شلەک و دوو ملوێن تەن ئێتان وەک خوراکی سەرەکی پیشەسازی پتروشیمی بەرهەم دێت . بۆ سازکرانی ئەو فازگەلە زیاتر لە 11 ملیار دولار سەرمایەنانەوە کراوە و ئێران یەکەمین جار لە هەڵێنجاندنی از لەو مەیدانە هاوبەشە کەوتووەتە پێش قەتەرەوە . جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەگەلە بە بەشداری کونسرسیومی پێکهاتوو لە بەڵێنکاران ، ڕاوێژکاران و سازکراوانی ئێرانیە . وەگەرخستنی ئەو گەڵاڵە گەورە ئابورویە سەرەڕەی بایکوتە هەمە لایەنەکانی ئەمریکا توندتر بووەتەوە .