ئادار 25, 2019 16:11 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی: پارێزگارو فەرماندارانی سەرانسەری ئێران لە ئامادەباشی تۆکمەو تەواو دان

سەرۆک کۆمار لەدوای بیستنی ڕاپۆرتی "ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری و وەرگرتنی دوایین ڕاپۆرتەکان لە ناوچە لاڤاو لێدراوەکانی باکووری وڵات، فەرمانی پێویستی بۆ کەم کردنەوەی گرفتەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەرکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنیی سەرۆک کۆمارەتی،"حەسەن ڕۆحانی" لەم وتووێژە کە دەسبەجێی دوای گەڕانەوەی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری لە ناوچە لاڤاو لێدراوەکان لە پارێزگاکانیی گۆڵستان و مازەندەران ئەنجام دراوە؛ لە جیهانگیری داوای کرد کە بەرئاوەردە یەکجارییەکان بۆ قەرەبوو کردنەوەی زەرەرەکان کۆبەندی کراوە و بۆ ئاراستە و پەسەند کرانیی لەیەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەت کە رۆژی چوار شەممە بەڕێوە دەچێت، ئامادە بێت.

 رۆحانی هەر وەها هەموو ئۆستانداران، فەرماندەران و بەرپرسانیی هەموو ناوچەکانی ئێرانی ئەرکمەند کرد بە ئامادە بوونی بەردەوام لە شوێنی خزمەتی خۆیان تا کۆتایی پشودانەکانی نەورۆز، لە دوخی ئامادە باشی تۆکمەو تەواودابن و وێڕای بەدیهێنانی پێوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی دیکەی هاوپێوەند، هەموو ڕێو شوێنەکانی پێویست بۆ بەڕێوە بەرایەتی گرفتەکانی سەرچاوە گرتووە لە ڕوودانی ئەگەری  هەستانی لاڤاو پێشبینی بکەن.

لە ڕۆژانیی ئەمدواییە بە هۆی بارینی بەردەوامی ابران لە باکووری ئێران بە تایبەت پارێزگاکانی مازەندەران و گۆڵستان، لۆرستان و فارس خەڵکی شار و گوندەکانی ئەم پارێزگایانە بەڕەو ڕووی گرفتی  لاڤاو و گیرانی تووندی ئاوەڕێیەکان و زەرەرو زیانی زۆر بووە.

سەرپەیڤ