روحانی : گەلی ئێران لەبەرامبەر دوژمنان بەهێز و پاوەجێ، خۆڕاگری کرد
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : گەلی ئێران بە پەبڕەوی کردن لە فێرکارییەکانی ڕەسووڵی خودا(د.خ) لەبەرامبەر دوژمنی مروڤایەتی سەری دانەنواند و بەهێز و پاوەجێ، خۆڕاگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەتن لەگەڵ بەرپرسانی نیزام، باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لەگەڵ ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی پیرۆژی مەبعەس، شکۆی یەکێتیی و هاوکاری گەل، دەوڵەت، هێزە چەکدارەکان و دامەزراوەکانی گشتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی لافاوەکەی ئەم دواییەی بە نموونەیەکی دیکە لە پەیڕەوی کردن لە سیرەی پڕشگنداری پەیامبەری مەزنی ئیسلام زانی و فەرمووی: لەم ڕووداوە دوژمنانێک کە بە داخستنی حسێبەکانی مانگی سوور پێشیان بە ناردنی یارمەتی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ هاوڵاتییانیان گرت، ڕوو ڕەش بوون .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ڕووڕەشان هێشتا توانای قەرەبووکردنی خەساری لافاوی چەند مانگ لەمەوبەری ئەمریکایان نییە ، بەڵام هەمووان دەبینن کە لە ئێرانی خۆشەویست دا خەڵک و بەرپرسان لە تەنیشت یەکتر ، وێرانییەکان دیسانەوە چاکسازی دەکەن.
روحانی ، خۆڕاگری کردن لەبەرامبەر پیلانگێڕیی دوژمنانی ئیسلام بە دژی قودس و بەرزاییەکانی گولانی بە دەستهاتێکی گرینگ بۆ گەلی ئیسلامی زانی و وتیشی : قودس هیچکات نابێتە پێتەختی ڕژێمی داگیرکەرو جەولانیش لە سووریا جیا نابێتەوە و دوژمنان ناتوانن گەلانی موسوڵمان لەبەرامبەر ڕژێمی دەست درێژکار و داگیرکاری زایۆنیستی ، بە چۆک دابێنن.