روحانی : هاریکاریی ئێران و عێراق لە بواری جیاجیادا پەرە دەستێنێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر پەرەی هاریکاریی نێوان تاران و بەغدا لە بواری جیاجیادا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی رۆژی شەممە لەپرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندیەکانی نێوان دوو گەل قووڵ و مێژووییە گوتی : بە درێژایی چەندین سەدە هەمیشە لە نێوان دو گەلی ئێران و عێراق پێوەندیەکی باش و لە حاڵی گەشەکردند هەبووە.
روحانی ، جێبەجێکرانی رێککەوتنەکنی سەردانی خۆی بۆ عێەراقی لە تەوەرەکانی وتووێژ لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناو برد و وتیشی : ئێران وعێراق بەنیازن بە گرتنەبەری رێوشوێن ، قەبارەی بازرگانیی دوو قۆڵی بگەیەننە بیست ملیار دۆڵار لە ساڵدا .
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران و بەغدا لە زۆر پرسی ناوچەدا بۆچوونی هاوبەشیان هەیە وتی : هاریکاریی سەرسنووریی ئێران و عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، مادەی هۆشبەر و قاچاخی نێوان دوو وڵات زیاتر دەبێ .
عادل عەبدولمەهدی سرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم پرێس کۆنفڕانسە هاوبەشەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە بواری بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم یارمەتی گەورەی بە عێراق داوە گوتی : ئێران خاوەنی کولتور و شارستانیەتێکە کە بە ناخی مێژوودا رۆچووە .
عەبدولمەهدی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە عێراق بەنیازی پەرەپێدانی زیاتری پێوەندیەکان لە گەڵ ئێراندایە وتیشی ، عێراق سوورە لەسەر ویستی خۆی بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر هەرچەشنە هەڕەشەیەک لە لایەن هەر وڵاتێکەوە .