روحانی : هاوکارییەکانی ئێران و ئێراق لە بواری جۆربەجۆر پەرە دەستێنێ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی تاران و بەغدا لە بواری جۆربەجۆر.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن ڕوحانی ڕۆژی شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی پێوەندی دوو گەل، قووڵ و لە مێژینەیە وتی : لە ماوەی چەندین سەدە دا ، هەمووکات لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و ئێراق پێوەندی باش هەبووە و ئەم پێوەندیانە ڕوولە گەشەن.
روحانی ، جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنی سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئێراق لە تەوەرەکانی وتووێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق وەسف کرد و وتیشی : ئێران و ئێراق بەنیازن هەتا بە گرتنەبەری تەگبیرگەلێک، ئاستی بازرگانی دوو وڵات بگەیێننە دوو میلیار دولار لە ساڵ دا.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی تاران و بەغدا لە زۆرێک لە پرسەکانی ناوچەیی، بیروڕای هاوبەشیان هەیە ، وتی : هاوکاری سنووریی ئێران و ئێراق لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، مادەی هۆشبەر و قاچاخی نێوان دوو وڵات، زۆرتر دەبێت.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لەم پرێس کۆنفرانسە هاوبەشە دا بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران لەبواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم یارمەتی زۆری بە ئێراق کرد ، وتی : ئێران خاوەنی فەرهەنگ و شارستانیەتێکە کەلە قوڵایی مێژوودا دزەی کردووە.
عەبدوڵمەهدی وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئێراق بە نیازی پەرەی زۆرتر لە ڕابردووی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێرانە وتیشی: ئێراق ورەی خۆی بۆ ڕاوەستان لەبەرامبەر هەرچەشنە هەڕەشەیەک لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بە دژی ئێران، بەرزکردوەتەوە.