ڕۆحانی ": قودس پێتەختی هەمیشەیی فەلەستین وجەولان بەشی جیا نەکراوەی سووریایە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە قودس پێتەختی هەمیشەیی فەلەستین وجەولان بەشی جیا نەکراوە لە خاکی سووریایە وتی: هەر کردەوەیەک بە پێچەوانەی ئەمە ، لەگەڵ مێژوو وئاساو ڕێشای ڕێکخراوی نەتەوەکان یەک ناگرێتەوە.
"حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی شاندە پایە بەرزەکانی ئێران وعێراق لە تاران وتی : بێ گومان جەولان بەشێک لە خاکی سووریایە کە لەلایەن داگیرکەران داگیر کراوە وهیچ ڕوانگەیەک ناتوانێ لەم ڕاستیە مێژووییە کیشەیەک بەدی بێنێت. ڕۆحانی هەروەها بە پیداگری لە سەر پێویستی قەڵاچووو شەڕ لە یەمەن ڕایگەیاند : بە دڵنیایی ڕیگە چارەی قەیرانی یەمەن سیاسیە وهیوادارین بتوانین لە پێناوی گەڕانەوەی ئاشتی وئەمنیەت بۆ ئەم وڵاتە وناردنی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانەی خواردەمەنی ودەرمانی بۆ خەڵکی یەمەن ، هەوڵی هاوبەشمان هەبێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە دەبێ بە هەوڵ وتێکوشانی هاوبەش لە پێناوی چارەسەرکردنی پرس ومەسەلە وگیرەو کێشەی ناوچەیی هەنگاو هەڵگرین وتی: گەڕانەوەی ئەمنیەتی تۆکمە بۆ سووریا وگەشەی ئەم وڵاتە بۆ ئێران وعێراق وەکوو دوووڵات کارتێکەر لەناوچە گرینگایەتی هەیە . " عادڵ عەبدولمەهدی " سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم کۆبوونەوەیەدا بە ڕێزگرتن لە پیشوازی ومیوانداری شایستەی دەوڵەت ونەتەوەی ئێران لە شاندی عێراقی، پێ وشوێن گرتن وپیداچوونەوە بەسەر نیازپاکی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنەکان وپیداگری بەسەر گەشە وپەرەو پاوەجیی فرەتر لە جارانی پێوەندیەکانی تاران، بەغدا ی لە مەبەست وئامانجەکامئ سەفەری خۆی بۆ ئێران راگەیاند. عەبدولمەهدی بڕیاری دەوڵەتەکانی ئێران وعێراقی بۆ بەلاش کرانی ڤێزا ی بە موسبەت وئەرینی زانی ولە ڕێبازی گەشەی فرەتر لە جارانی پێوەندیەکان وهاوکاری دوولایەنە زانی وهیواداری دەربڕی: بە هەڵوەشانی ڤێزا وپاساپورت لە داهاتوو، هاسانکاری زۆرتر بۆ پێوەندی نێزیکی نێوان خەڵک، بازرگانان ، چالاکانی ئابووری ، تیجار ، خویندکاران ومامۆستایانی ئایینی دوووڵات بەدی بێت.