قاسمی: خستە ڕووی پرسی ناڕاست، کارتێکەری بەسەر ورە و ئیرادەی گەلی ئێران نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی هەڵوێستی ناڕاستی تاقمی حەوت، لەسەر دەوری کاریگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەهێزبوونی سەقام، ئاسایش و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و هەروەها ئاشتیانە و بەرگرییانە بوونی بەرنامەی مووشەکی ئێران، پێداگری کرد .
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر تۆمەتی ناڕاست و لێک گەیینی نادروست لە بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران لە هەندێ لە خاڵەکانی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی حەوت لە فەرەنسا وتی : ئێران ئەم بەیاننامەیە بە ناڕاست و ناکاریگەر و بەتەواوی یەک لایەنە لێک داوەتەوە و ئەوەی بە دژبەیەک بوونی ئاشکرا لەگەڵ ڕێککەوتننامەی بەرجام و بەڵێنەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی دەزانێ.
قاسمی وێڕای پێداگری لەسەر پێبەند بونی ئێران بە بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی خۆی، وتیشی : خستەڕووی پرسی ناڕاست و هەوڵی بێ ئەنجام و بێ خۆ بۆ سەپێندرانی هەڕەشەی ساختە لە لایەن ئێرانەوە، کارتێکەری لەسەر ورە و ئیرادەی گەلی ئێران و درێژەی هەڵس و کەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێ و شوێن گرتنی بەرژەوەندی و قازانجەکانی نەتەوەیی خۆی لە ناوچە و جیهان ، نابێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: جێگەی داخ و پەژارەیە کە ئەندامانی تاقمی حەوت کەوتوەتە بن کارتێکەری هەس و کەوتی نایاسایی و زۆربێژانەی ئەمریکا و بە دووپات کرانەوەی ئیدیعای نادروست بە دژی ئێران، بەنیازی ڕاکێشانی سەرنج و دابین کردنی خواستەکانی ئەمریکان.
قاسمی هەروەها وێڕای ئیدانە کردنی بن پێکرانی بنەماکانی بەرجام لەلایەن سێ وڵاتی ئەورووپی، داوای لەو سێ وڵاتە کرد ئەم کارەیان شی بکەنەوە و پێداگری کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم پرسە بە کەڵک وەرگرتن لە سازوکارەکان لەبەرجام، پێ وشوێن بگرن.