نیسان 14, 2019 16:20 Asia/Tehran
  • زەریف : ئورووپاییەکان لە جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانیان لە بەرجام زۆرلە دواوەن

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئورووپاییەکان لە جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانیان لە بەرجام زۆر لە دواوەن وتی : ئوروپاییەکان نابێ وابزانن کە ئێران چاوەڕوانی ئەوان دەمێننەوە .

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران  وەڕێخستنی   ئینێتکس لە لایەن ئوروپاییەکانی  بە کردەوەیەکی  سەرەتایی بۆ پاراستنی  بەرجام زانی و وتیشی    سازوکاری پێویست  لە ئێران  هەفتەی ڕابردوو  وەڕێ خراوە  و ئێستاکە  ئوروپاییەکان  هیچ  بیانوویەکیان نیە  کە لە دەسپێکی کار کەمتەرخەم بن . زەریف  وێڕای  پێداگری  لەسەر ئەوەی کە  ئێران چاوەڕوانی ئوورپاییەکان نامێنێت  وتیشی  ئێران پەیوەندی زۆر باشی  لە گەڵ دراوسێیەکانی  هەیە و سازوکارێکی هاوشێوەی  لە گەڵ زۆربەی وڵاتان  وەڕێ خستووە .  وەزیری دەرەوەی  ئێران سەبارەت بە  لە مپەرەکانمی ئەمریکا  بۆ ناردنی یارمەتی  دراوی بە لافاو لێدراوەکانی  ئێرانیش  ڕایگەیاند  ئێران  بەڵگەگەلێکی کۆ کردووەتەوە  کە نیشان ئەدات بانکەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر   تەنانەت  بانکە ئوروپاییەکانیش بە هۆی نیگەرانی  لە کردەوەکانی ئەمریکا خۆ دەبوێرن لە قەبووڵکرانی  یارمەتیگەلی مڕۆڤ دۆستانە بۆ لافاو لێدراوانی  ئێرانی . زەریف بە  وتنی ئەوەی  کە یارمەتی گەیاندنی  نێونەتەوەیی  بە واتای  نیاز نیە بەڵکوو  بە واتای  هاو دەردی  و هاودڵی جیهانیە  وتیشی :  ئەو هاودەنگی  جیهانیە    بە هۆی کردەوەکانی خراپکارانەی  ئەمریکا و کردەوەکانی نامڕوڤانەی   کێشەی بۆ ساز بووە .

سەرپەیڤ