نیسان 18, 2019 15:52 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی:  بەترۆریست زانینی سپای پاسداران فریوکاری ئەمریکایە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، کردەوەی دەوڵەتی فریوکاریی ئەمریکا لەمەڕ بە ترۆریست زانینی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە کردەوەیەکی کریت و ناحەز زانی و گوتی: سووکایەتی بە سپا و هێزە جەکدارەکان سووکایەتی کردن دەرحەق بە خەڵکیی ئێرانە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێو ڕەسمی تایبەتی ڕۆژی ئەرتەش لەتاران دا گوتی: ئەمرۆکە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی نایانهەوێت لەناوچەدا پاوەجێی، یەکپارچەیی،برایەتی و پاراستنی قازانجەکانی نیشتمانی لەئارادا بێت.

ڕۆحانی گوتی:لە ١٨ ساڵ لەمەو بەرەوە تا بە ئێستا ئەمریکاییەکان لە ناوچەی ئەفغانستان و عێراق و سوریا تا لوبنان و یەمەن و وڵاتانی دیکە بە خۆوەردانیی سەربازی جگە لە نەکبەت و چارەڕەشی و وێرانی شتێکی تریان بۆ خەڵکی ناوچەکە بەجێ نەهێشتۆتەوە.

ڕۆحانی گوتی: ئەمرێکا، بەکرێگیراوانی لەناوچە و ڕژیمی زایۆنی وایان بیرنەدەکردەوە گەلانی ناوچە پێانبکرێت هەموو هێزەکانی بریجەنگی ئەوان کە ترۆریستان بوون لە ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا لەناو ببەن و ئەوان لەو سەرزەوینانە وا داگیریان کردوون،وەدەربنێن.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختیکرد: ئەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگە، پاوەجێی، ئاسایشت و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچە و کۆتایی ترۆریسمە.

ڕێوڕەسمیی ڕژەی یەکەکانیی نموونەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لەتاران و شارەکانی ئێران دا ئەمرۆ پێنجشەممە بەشێوەی هاوکات،بەڕێوە چوو.

هاوکات لەگەڵ ڕژەی ڕۆژی ئەرتەش، فڕۆکە جەنگییە خۆجێیەکانی ئێرانی "کەوسەر" ئۆپەراسیۆنیی مانۆری ئاسمانی یان لە ئاسمانیی شۆێنی بەڕێوە چوونیی رێو ڕەسمی ڕژە لەتاران دا بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە. هەروەها لەم ڕێو ڕەسمە، سێی فڕۆکەی جەنگی ساعیقە، ٣ فڕۆکەی میگ ٢٩ فڕۆکەیەکی سووتەمەنی گەیاندنی ٧٠٧ فڕۆکەیەکی ئیف١٤ و فڕۆکەی جەنگی ئیف ١٤ لەئاسمانی بارەگای پاکی ئیمام خۆمەینی (رە) لەتاران دا فرین.

 ئەمساڵ یەکەمین ساڵێکە کە فڕۆکەجەنگییەکانی خۆجێی ئێران لە رژەی ٢٩ێ خاکەلێوە دا بەشداری دەکەن.

سەرپەیڤ