نیسان 22, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • رۆحانی : ئێران وپاکستان لەئاراستەی بەهێز و پتەوکرانی پەیوەندییەکان ڕێگە نادەن دەسوەردان بکرێ لەکاروباری وڵاتەکەیان

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە تاران و ئیسلامئاباد خاوەن خاڵی هاوبەشی فراوانن ، وتی: ئێران وپاکستان لەئاراستەی پتەو و بەهێزکرانی پەیوەندییەکان، ڕێگە نادەن دەسوەردانی کاروبارەکانیان بکرێ لەلایەن وڵاتانی دیکەوە.

"حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆ دووشەممە لەدانیشتنی شاندی پلەبەرزی ئێران و پاکستان لەتاران، توانا وپتانسێلی هاوکاریی ئابوری، ژێرخانی وئاسایشیی نێوان تاران وئیسلامئابادی بەزۆر بەرفراوان زانی و وتی: تاران ئامادەیە هاوکاری خۆی لەگەڵ پاکستاندا لەبواری جیاجیای ئابوری لەوان بانکی، ترانزیتی، نەوت وگاز، کارەبا، پێترۆشیمی، گەشتوگوزار، زانستی، زانکۆیی و تەندروستی و پزشکی زیاتر پەرە پێ بدات.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بە دەسوەردانی سەربازیی خۆی زیاترین خەساری لە ئابوری وئاسایشی ناوچە داوە، وتی: لە هەلومەرجی ئێستادا وڵاتانی ناوچە دەبێ وەک ئێران و پاکستان هاوکاری یەکتری بکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان سەربەخۆیانەو ڕاستەوخۆ بڕیاربدەن و پلان دابنێن.

"عیمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش لەو دانیشتنەدا بەئاماژە بەوەی کە ئیسلامئاباد وتاران خاوەن خاڵی هاوبەشی زۆرن لەبواری جیاجیادا، وتی: ترۆریستان هەوڵ دەدەن دووبەرەکی و ئاژاوە بنێنەوە لەنێوان پەیوەندیی دۆستانەو برایانەی ئێران وپاکستاندا.

عیمران خان بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران و پاکستان سورن لەسەر ئەوەی شێلگیرانە بەرەوڕووی ترۆریزم ببنەوە، وتی: بەقازانی پاکستانە کە ڕێگە نەدا لەخاکی وڵاتەکەی دژ بەئێران و دراوسێکانی کەڵک وەربگیردرێ.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئیسلامئاباد لەمەودوا هەرگیز بەشێک لە هاوپەیمانیی شەڕ نابێ، وتی: "سەرەتا نەیاری دەسوەردان وئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان وعێراقدا بووم و ئەمڕۆش بێگومان نەیاری داگیرکرانی جەولان و ڕاگەیێندرانی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل وهەروەها چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە پەیمانی بەرجامین و بەپێچەوانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دەزانین."

سەرپەیڤ