ڕوحانی : بڕیاری ئێران و پاکستان بۆ پێکهێنانی هێزی کاردانەوەی خێرا لە سنوورە هاوبەشەکان
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : تاران و ئیسلام ئاباد بڕیاریان داوە بۆ خەباتی هاوبەش لە گەڵ تڕوڕیزم لە سنوورەکان ، هێزی کاردانەوەی خێرا پێک بێنن .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە دانیشتنە هەواڵێکی هاوبەشدا لە گەڵ عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تاران وتیشی : ئێران و پاکستان ڕێککەوتوون کە هاوکاری ئاسایشی نێوان دوو وڵات پەرە بستێنێ . ڕوحانی وتووێژ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستانی بە هەنگاوێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی تاران و ئیسلام ئاباد زانی و وتیشی : دوو وڵات پێداگرن ئەو پەیوەندیانە پەرە بستێنێ و هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێ ئەو پەیوەندیانە بخاتە ژێر کاریگەریەوە . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە بارستاکانی تاران و ئیسلام ئاباد بۆ پەرەی هاوکاریە بازەرگانی و ئابووریەکان ڕایگەیاند : ئێران ئامادەیە پێداویستیە نەوتیەکانی خۆی دابین بکات و کردەوەگەلی پێویستیش سەبارەت بە تۆکمەکرانی هێڵی بۆری گاز ئەنجام بدات . عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش لەو دانیشتنە هەواڵیەدا وێڕای ئاماژە بە پێگەی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتی : تاران و ئیسلامئاباد دەتوانن لە دامەزراندنی ئاشتی و سەقام لە ئەفغانستان ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت . عیمران خان هەروەها کردەوەکانی ئەمریکای بۆ بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایونی و پەیوەست بوونی جولانی داگیرکراو بەو ڕژیمە بە بنپێکردنی ئاشکرای یڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان زانی و وتیشی ئەو کارە پێشێلکرانی مافی نەتەوەکانە . سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای ئاماژە بە پرسی کشمیریش وتی کشمیر ڕێگا چارەی سەربازی نیە و ئەگەر کێشەکەی چارەسەر بکرێت دۆخی بازەرگانی لە ناوچە باشتر دەبێت . عیمران خان هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاریەکانی ئێران و پاکستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا .