نیسان 22, 2019 17:28 Asia/Tehran
  • دەریاڤان خانزادی : پێویست ناکا بیانییەکان لەناوچەدا ئامادەبن

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: دەسەڵاتی دەریایی چین لە ئەقیانوسی ئارام و ئێران لەباکوری ئەقیانوسی هیند ، دەسەڵاتە ئیستکباریەکان ناچار دەکا ئەو ناوچە دەریاییانە جێ بێڵن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، ئەمیری دەریاڤان "حوسێن خانزادی" ئەمڕۆ دووشەممە لە دیدار لەگەڵ "شن جین لانگ" فەرماندەری هێزی دەریایی چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی حەفتایەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی هێزی دەریایی چین لە شاری "چینگدائۆ"ی چین، وتی: ئەمرۆکە شایەتی ڕاپەڕینو بزاڤی شارستانیەتی دەریایی لە ئەقیانوسی ئارامین لەلایەن چینەوەو لەباکوری ئەقیانوسی هیندیش لەلایەن ئێرانەوەو هیچ پێویست ناکا بیانییەکان لەو ناوچانە ئامادەبن.

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بەئاماژە بەوەی کە دوو وڵات لە ئەقیانوس و دەریاکان، سنوری هاوبەشیان هەیە، وتی: بەکەڵک وەرگرتن لەو سنورە هاوبەشانە لەداهاتوویەکی نزیکدا دەکرێ هاریکاری و هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات زیاتر پەرەیان پێ بدرێ.

"شن جین لانگ" فەرماندەری هێزی دەریایی چینیش لەو دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریەکان لەگەڵ ئێران وتی: ئامادەبوونی کۆپاپۆڕەکانی دوو وڵات لە بەندەرەکانی یەکتری ئەو پەیوەندییانە خێراتر دەکاو چین هەردەم لەو بابەتە پێشوازی دەکا.

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لەسەر بانگهێشتنی هاوشانە چینیەکەی بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی حەفتایەمین ساڵوەگەڕی هێزی دەریایی چین سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرپەیڤ