نیسان 24, 2019 10:55 Asia/Tehran
  • دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران، مەرجی مانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دایە

ئەندامێکی کۆگەی گشتیی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران، دابینکرانی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دا وەک مەرجی مانەوە لەم ڕێککەوتنەدا ڕاگەیاند.

«غولامعەلی حەدداد عادڵ» ئەندامی کۆگەی گشتیی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران، کە بۆ بەشداری کردن لە دووھەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «پشتێنێک و جاددەیەک» سەردانی چینی کردووە، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە پەراوێزی بەسەر کردنەوەی زانکۆی موتاڵای نێونەتەوەیی پیکەن لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا، وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە تەواوی لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دەبێ پێبەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن، وتیشی: ئەگەر مانەوەو بەڵێنەمندیی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی بەرجام بە زیانی کۆماری ئیسلامی بێت، دیارە تاران ئیدی ھیچ ھۆیەک بۆ مانەوە لەم ڕێککەوتنەدا نابینێت.

حەدداد عادڵ وتیشی: جیھانی تاک جەمسەری بەتایبەت لەو شوێنەدا کە ئەمریکا بڕیاردەری بێت، گەلێک پڕ مەترسییە.

ئەم ئەندامەی کۆگەی گشتیی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران، ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بەستێنەکانی ھاوکاریی تاران و پیکەن وتیشی: چین دەتوانێ بە سەرمایەدانان لە بواری ژێرخانەکانی پەیوەندیدەری ئێران بە زەوینی و ئاسمانی و دەریاییەوە یارمەتیی پەرە پێ دانی ڕێگای ھەوریشم بدات و ئێرانیش دەتوانێ لە دابینکردنی ئامانجەکانی چین لە گەڵاڵەی «پشتێنێک و جاددەیەک» ڕۆڵێکی کاراو ئەرێنی بگێڕێت.

دووھەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «پشتێنێک و جاددەیەک» ٢٥ ھەتا ٢٧ی ئاپریل بە ئامادە بوونی پتر لە پێنج ھەزار میوان لە ١٣٧ وڵاتەوە لە پیکەنی پێتەختی چین بەڕێوە دەچێت.

 

 

سەرپەیڤ