رۆحانی: پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران بەرەو ڕووی شکست دەبێتەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکییەکان لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو هەموو ڕۆژێ پیلانگێڕی نوێیان بە دژی گەلی ئێران خستە ڕوو کە هەمووکاتیش بەرەوڕووی شکست بووەتەوە .
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی ئەمریکا هەتا ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، ناوچەیی، سیاسی و پڕۆپاگەندەیی لە هەوڵەکانی بە دژی ئێران شکستی هێناوە، وتی : گەلی ئێران لە بەرامبەر هەوڵی نایاسایی ئەمریکا، ڕادەوەستێ و خۆڕاگری دەکات .
روحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران، ئەمریکا لە هەوڵی نایاسایی و زاڵمانەی پەشیمان دەکاتەوە ، وتیشی : بەو دەستدرێژکارەی کە ئەیەوێ هەنگاو بەهەنگاو گەلی ئێران بخاتە بن گوشار دەبێ بڵێین کە ڕێگەی هەڵە و نادروستی هەڵبژاردووە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی هەوڵی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە بەسیفر گەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران، مومکین نییە، وتیشی : ئێران بەشێوازی جۆربەجۆر نەوتی خۆی ئەفرۆشێت.
روحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە هاوڕێیی هەندێ وڵاتی ناوچە لەگەڵ ئەمریکا لە هەڵوەشاندنی معاف بوونی فرۆشتنی نەوتی ئێران وتیشی : عەرەبستان و ئیمارات بزانن کە بوون و مانەوەیان لەسای بڕیاری بیرمەندانەی ئێرانە چونکە ئەکەر هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبواتای ، سەدام دیکتاتۆری ڕووخاوی ڕژێمی بەعسی ئێراق، ڕیاز و ئەبووزەبی ، داگیر دەکرد .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەشی کردە پێوەندی باشی تاران لەگەڵ زۆربەی دراوسێکانی خۆی و وتی : هەندێ وڵاتی دراوسێ کە ئەمریکا لە هاتنەدی ئامانجەکانیان بە دژی ئێران هاوڕێیی دەکەن، ئەوە بزانن سەردەمی ترامپ کۆتایی پێ دێو کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر پاوەجێییە.