زەریف: بایکوت، سیاسەتەکانی ئێران ، ناگۆڕێ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی بایکۆت و گوشار، ناگۆڕدرێ.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجومەنی ئاسیایی نیۆیۆرک دا وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی دووفاقیانەی ئەمریکا لە بەرامبەر وڵاتانی جیهان وتیشی: کردەوەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کشانەوە لەبەرجام و ڕێککەوتنەکانی دیکەی نێودەوڵەتی بووەتە هۆی ئەوەی کە ئیدی وڵاتان متمانە بە ئەمریکییەکان نەکەن .
زەریف بەڕاگەیاندنی ئەمەی تائێستا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە چواردە ڕاپۆرتی دا ، پێبەند بوونی ئێران بە بەڵێنەکانی لەبەرجام پشت ڕاست کردووەتەوە وتیشی : کاربەدەستانی ئەمریکی ناتوانن خواستەکانیان بەسەر وڵاتانی تر دا بسەپێنن.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بەمەی ئەورووپییەکان بەڵێنەکانیان سەبارەت بە بەرجام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ، جێبەجێ نەکردووە وتی : ئینستکس سازوکارێک بۆ بازرگانی و پێش مەرجێک بۆ هاتنەدی وادەوبەڵێنەکان لەلایەن ئەورووپییەکانە کە ئێران چاوەڕوانە جێبەجێ بکرێت.
زەریف سەبارەت بە داخرانی تەنگەی هورموزیش وتی : کەداوی فارس زۆرگرینگە بۆ جیهان بەڵام تاکاتێک کە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی ئێران دابین بکرێت، تەنگەی هورموزیش کراوەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە هەوڵی ئەمریکا بۆ داخستنی هەموو ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران وتی: ئێران فروشتنی نەوتی خۆی درێژە پێ دەدات چونکو کۆماری ئیسلامیی ئێران کڕیاری تایبەت بە خۆی هەیە .
سەرۆکی دەزگەی دیپلوماسی ئێران پێداگری کرد : مێژوو نیشان دەدات کەئێران هیچکات تەسلیم نابێت چونکە کەرامەت و سەروەری ئێران، بۆ فڕۆشتن نابێ.