ڕوحانی: ئەمریکییەکان ناتوانن پێش بە فڕۆشتنی نەوتی ئێران بگرن
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە هەوڵی ئەمریکا لە درێژنەکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوتی ئێران بە کڕیاران، پێداگری کرد : ئەمریکاییەکان ناتوانن پێش بە فرۆشتنی نەوتی ئێران بگرن و کۆماری ئیسلامیی ئێران نەوتەکەی دەفڕۆشێ.
حەسەن روحانی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ وڕەسمی کەڵک وەرگرتنی هاوکات لە چەند گەڵاڵەی ئاوەدانکاری ، ئاوی و هێزگەیی لە پارێزگەی کرماشان لە ڕۆژاوای ئێران، فەرموویان : ئێران دوژمنایەتی لەگەڵ کەس نییە بەڵام لەبەرامبەر هیچ پیلانگێڕییەکیش بێ دەنگ نابێت.
ڕوحانی وێڕای ڕاگەیاندنی فیداکاری و دەسەڵاتی گەلی ئێران بەدەر لە بڕوای ئەمریکییەکان، وتی : ئێران وڵامی دوژمنکارییەکان و پیلانگێڕییەکان، بە خۆڕاگریی دەداتەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئەمەی پێوەندیی ئێران لەگەڵ دراوسێکان زۆر باشە وتیشی : ئێرانییەکان دوژمن پەشیمان دەکەنەوە و ئەوان دەگەڕێننەوە بۆسەر خاڵی ئاوەزمەندانە.
روحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە کەڵک وەرگرتنی هاوکات لەچەند گەڵاڵەی ئاوەدانکاری، ئاوی و هێزگەیی لە سێزدە پارێزگەی ئێران ، پێداگری کرد : لە ڕۆژانێک دا کە هات و هاواری دوژمنانی زۆرتر بووە و قسەی بێ جێ وڕێ و نادروست دەکەن، کردنەوەی یەکێک لەم گەڵاڵەگەلە، زەبرێکی گەورە لە دوژمنانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە هاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کرماشان، چەند گەڵاڵەی ئاوەدانکاری، ئاوی و هێزگەیی لە سێزدە پازێزگەی ئێران، کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.