زەریف : ئەگەر شەڕێک لە ناوچە ڕووبدات هیچ لایەنێک لە ئەمان دا نابێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە وشداریدان بە عەرەبستان وئیمارات بۆ هان دانی واشنتۆن بۆ ربەرەکانێ لەگەڵ ئێران پیداگری کرد: لە ئەگەریی ڕوودانی شەڕ لەناوچە، هیچکەس لە ئەمان دا نابێت.
" محەممەد جەوادی زەریف" لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی " لوبلاگ" ئەمریکا کە ئەمرۆشەممە بڵاو کرایەوە، بە راگەیاندنی ئەمەکە عەرەبستان وئیمارات بە ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە دەتوانن جێگای نەوتی ئێران بگرنەوە وتی:ئەم کردەوەیە بەمانای بەشداری کردن لە تیرۆریسمی ئابووریە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە سیاسەتی تاران ، پاڕاستنی نێزیکترین پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانە وتی: عێراق، تورکیا ، پاکستان ، ئەفغانستان ، ڕووسیا ، ئەرمەنستان ، هێند وکۆماری ئازەربایجان لە نیزیکترین دراوسێکانی ئێرانن کە تاران پێوەندی باشی لەگەڵیان هەیە . زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران خوازیاری پێوەندی باش لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسە وتی: ئێران پێوەندی زۆر باشی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس هەیە بەلام لەگەڵ بڕێکی تر بە هۆی هەلوێستی دژە ئێرانی ، پێوەندی باشی نیە/. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەمەڕ پێشنیاری ئاڵووێر کردنی زیندانیەکان لە نێوان ئێران وئەمریکایش ڕایگەیاند : ئەمریکیەکان ڕایانگەیاند کە ئێران دەتوانێ زیندانیەکان ئازاد بکات کە ئەمە پێشان ئەدات ئەوان تەنیا دەیانهەوێ داواکاریەکانی خۆیان بێننە ئاراوە. زەریف هەروەها بە ئاماژەدان بە بەرجام ووادەو بەڵینەکانی ئوروپا لە هەمبەر ئەم رێککەوتنە وتی: ئوروپا کەمتر لە سەتی دە لە وادەو بەڵینەکانی خۆی لە هەمبەر بەرجام جێ بەجێ کردووە کەوایە ئوروپا دەبێ بە جێگای قسە کردن ، وادە وبەڵینە کانی خۆی جێ بەجێ بکات. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران وتیشی: هەتا کاتێک ئوروپیەکان بە وادەو بەڵینەکانیان پێبەند نەبن ، مەترسی لە ناوچوونی بەرجام لەئارادایە .