May 07, 2019 09:16 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێمە خوازیاری زاڵ بوونی عەقڵانییەت بە سەر پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانین

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ میری قەتەر، پێوەندییەکانی دوو وڵاتی بە برایانە ، ڕوو لە پەرە و بە سوودی دوو گەل و هەروەها گەلانی ناوچە زانی و وتی: تاران خوازیاری زاڵ بوونی کولتووری نێوانەڕەوی و عەقڵانییەت بە سەر پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ حەسەن ڕۆحانی ئێوارەی دووشەممە لە پێوندیی تەلوفوونی شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی میری قەتەر لەگەڵ ئەو، بە پێداگری لەسەر هۆگریی تاران بە پەرە پێدانی پێوەندییەکانی لە گەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە لەوان قەتەر رایگەیاند: هیچ لەمپەرێک لە سەر ڕێگای بەهێزتر کردنی هاوکارییە هاوبەشەکانی دوو وڵات لە گۆرەپانی سیاسی و ئابووری بەدی ناکرێ.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی یارمەتی  و هاوکارییە لە ئاراستەی هەڵگرتنی هەر هەنگاوێکی پێویست بۆ دامەزرانی ئاشتی و هێوری لە ناوچەکەدایە، هیوای خواست کە کێشەکانی ناوچە لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر بکرێ.

سەرۆک کۆمار لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا بە پیرۆزبایی کردنی گەیشتنە بەرەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە میر، دەوڵەت و  گەلی قەتەر رایگەیاند: ئێمە لە ڕۆژانی سەخلەتدا، ئەوەمان سەلمان کە پشتی برایانی قەتەریمان بەر نادەین و ئامادەین هاوکارییەکانمان لەگەڵ وڵاتی دۆست و برامان درێژە پێ بدەین.

ڕۆحانی بە پێداگری لە سەر  ئەوەی کە ئێمە خوازیاری زاڵ بوونی کەشی عەقڵانییەت و نێوانەڕەوی بە سەر پێوەندییە نیودەوڵەتییەکانداین، وتی: ڕووداوەکانی ئێستای ناوچە بە هۆی سیاسەتە نایاساییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا تەواو ئاڵۆزکاو بووە و ئەگەری زۆرە کاریگەریی نگەتیڤ لە سەر وڵاتانی ناوچە دانێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا لە بەرتەسکی دانان بۆ هەناردەی نەوتی ئێران، ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچەکەیە، هیوای خواست کە بە هۆی هاوکاری سیاسیی دۆستان و هاوڕێیان لە ناوچەکە، بەردەوام بوونی پاوەجێی و ئاسایش لە ناوچەی هەستیاری کەنداوی فارس بە چاوی خۆ ببینین.

میری قەتەریش لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا بە پیرۆزبایی کردنی گەیشتنە بەرەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک کۆمار، دەوڵەت و گەلی ئێران رایگەیاند؛ دەوڵەت و گەلی قەتەر ڕێز دەگرن لە ئێران و هەڵوێستەکانی و هەرگیز هاوڕێیەتیی ئێران لە سەردەمی سەختی و سەخڵەتی خۆیان لە بیر ناکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەشەنەی ناکۆکیی لە ناوچەکەدا وتی: ئێمە گەلێک جار بە ئەمریکاییەکان و دۆستانمان وتووە کە ئەو ناکۆکییە دەبێ لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر بکرێ و قەتەریش بە توندی نەیاری هەرچەشنە کردەوەیەکە کە  ببێتە هۆی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ