فەلاحەت پیشە: ئێران بە دوای وەبەرهێنانی سووتەمەنی ناڤۆکیی پێویستی خۆیەتی
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە توانستی بەرجام، سازوکاری نێوخۆیی خۆی بۆ وەبەرهێنانی سووتەمەنی ناڤۆکی پێویست پێو شوێن دەگرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێشەممەی هەواڵدەری مەجلیسی سۆرای ئیسلامی ئێران، حێشمەتۆڵڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی کۆمیسۆنی ئاسایشتی نیشمانی مەجلیسی ئێران لەبارەی هەڵوێستگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر کردەوەدوژمنکارانەکانی ئەمریکا، گوتی: ئێران سیاسەتی بەرپەرچدەرانەی خۆی دەگرێتە پێشە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییش پشتگری لێوە دەکەن.
فەلاحەت پیشە بەڕاشکاوی گوتی: ئێران بە دوای چوونە دەر لە بەرجام و ئین پی تی نییە،بەرجام دەقێکی تۆکمەو تەواوە کە بۆ بارودۆخێک کەلایەنەکان بە گوێرەی ئەرکەکانیان هەنگاو هەڵنەگرن،پێشبینی پێویست بکات.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی مەجلیسی ئێران گوتی: ئەمریکاییەکان دوای گەڕانەوەی بایکۆتەکان بە دوای بێوەری کردنەوەی پیشەسازی ناڤۆکی ئێرانن تا زیاترین کەڵک وەربگرن لەم بارودۆخە،هەربۆیە تاران دوو بابەت پێوشوین دەگرێت،لەهەنگاوی یەکەم، کۆماری ئیسلامی ساز وکاری نێوخۆیی بۆ سووتەمەنیی پێویستی خۆیبەڕێوە دەبا و لەلایەکی دیکەوە بەشداریی وتووێژەکانی تەکنیکی جیددی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی و ئەندامانی بەجیمای بەرجام دەکا تا سووتەمەنی پێویستی خۆی لەئاستی جۆر بە جۆر بەرهەم بێنێت. داناڵدترەمپ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مای ٢٠١٨ لە کردەوەیەکی یەکلایانە چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجامی ڕاگەیاند و لە دوو قۆناخیش بایکۆتگەلیک کە بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتننە هەڵگیراون،بگەڕێنێتەوە
کاربەدەستانی یەکێتی ئەوروپایش لە یەکساڵی ڕابردوودا تەنیا بە ئاراستە کردنیی وادەو بەلێنی جێبەجێنەکراوە بەرامبەر مانەوەی ئێران لە بەرجام دا ڕازی بوونە.