May 07, 2019 19:48 Asia/Tehran
  • زەریف:تاکاتێکە یەکێتی ئەوروپا پێبەندی بەرجام بمینێتەوە ئێرانی پەیرەوی لێدەکا

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: تاکاتێک یەکێتی ئەوروپا پێبەندی بەرجام بمینێتەوە ئێران پەیرەوی لێدەکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری فارس، موحەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتوویژلەگەڵ هەواڵدەری ئیسپۆتینیک"ـی ڕووسیا باسی لە ئەگەری بەشداری وڵاتانی دیکە لە وان ڕووسیا و تورکیا کرد بۆ خستنە گەڕی ڕێکارێکی وەک ئینستێکس.

"ئینستێکس"یان" ئامرازی پشتیوانی ئال و وێڕەکانی بازەرگانی"ـیە کە تۆمارکرانیی لەلایەن یەکێتیئەورووپا لە ٣١ـی ژانڤیەی ٢٠١٩ ڕاگەیاندووە. ولاتانی ئەورووپایی ئیدعا دەکەن ئامانج لە خستنە گەڕی ئەم داڕشتە،هاسانکاری بازەرگانی شەرعی لە نێوان هۆکارانی ئابووری ئەورووپا وئێرانە.

موحەممەد جەواد زەریف هەروەها لەبارەی هەڵخڕاندنی شەڕ دژی ئێران بە ئیسپۆتینیک گوتی: هەرهەوڵێک بۆ هەڵخڕاندنی شەڕ دژی ئێران ،وەکوو خۆکوژییە بۆ هۆکارانی .وەزیری دەرەوەی ئێران هەر لەم حالەدا جەختیکرد: ئێران بە دوای شەڕ لەگەڵ هیچ وڵاتێک نییە،بەڵام ئەگەر ئەمریکا بەرەو ڕووبوونەوەی نوێی لەگەڵ ئێران دەستپێبکات،لە قازانجەکانی خۆمان بەرەڤانی دەکەین. وەزیری دەرەوەی ئێران بەرلەمەیش گوتبووی،تیمی B "ب" بۆڵتۆن" (ڕاوێژکاریی ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا)،"بینیامین نەتانیاهۆ"سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی،"بن سەلمان"پاشمیری ڕژێمی سەعوودی و "بن زائید" پاشمیری ئیمارات هەوڵ ئەدەن ئەمریکا بەرەو تێک هەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ئێران ببەن.

سەرپەیڤ