May 08, 2019 10:28 Asia/Tehran
  • ھەڵپەسێزدرانی کۆمەڵێک لە ئەرکەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دا

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕوو لە وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی بەرجام لە بەیاننامەیەک دا جەختی کرد: ئێران لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشت و بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ھەروەھا مسۆگەر کردنی ئەو مافانەی خۆی کەلە بڕگەکانی ٢٦ و ٣٦ی بەرجام دا باسی کراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمەڵێک لە ئەرکەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دا ھەڵدەپەسێرێت.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: ئێران لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو و لەپاش کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام و پێشێلکردنی پەسەند کراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئەوپەڕی تاقەت و دان بەخۆداگرتنی لە خۆی نیشان داو بە پێی داخوازیی ئەندامانی دیکەی بەرجام ھەلێکی جێی سەرنجی بۆ ڕەخساندن.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا ٦٠ ڕۆژ دەرفەتی داوەتە ئەو وڵاتانەی کە ھێشتا لە ڕێککەوتنی بەرجام دا ماونەتەوە واتە، بریتانیاوئاڵمانیاو فەرانساو ڕووسیاو چین، بۆ ئەوەی بەڵێنەکانیان بەتایبەت لە بواری بانکی و نەوت ڕاپەڕێنن و ئینجا پێی داگرتووە کە: ھەرکاتێک داخوازییەکانی ئێران مسۆگەر بکرێت، تارانیش ھەر بەو ڕادەیە ڕاپەڕاندنی ھەمدیسانی بەڵێنە ڕاگیردراوەکانی خۆی دەست پێ دەکاتەوە، ئەگینا ئێران قۆناغ بە قۆناغ ئەرکەکانی دیکەشی ھەڵدەپەسێرێت.

ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوەش دەکات کە، ئێران لە قۆناغی ئێستادا ئیدی خۆی بە ئەرکمەندی ڕەچاو کردنی بەرتەسکییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕاگرتنی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پێتێندراوو پاشەکەوتی ئاوی قورس نازانێت.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئەگەر بێتوو لەو دەرفەتە ٦٠ ڕۆژەیەی ئێران ، ئەو وڵاتانەی وا ھێشتا خۆیان بە ئەرکمەندی  ڕێککەوتنەکەی بەرجام دەزانن، نەتوانن داخوازییەکانی ئێران دابین بکەن، لە قۆناغی دواتردا ئێران بەرتەسکییەکانی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم و ھەنگاوەکانی ھاوپەیوەند بە  نۆژەن کردنەوەی ڕێئاکتۆری ئاوی قورسی ئەراکیش ھەڵدەپەسێرێت.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران جەختی کردووە: ئێران ئامادەیە لە سەر ڕاوێژەکانی لەگەڵ وڵاتانی ھەنوکە ئەندامی ڕێککەوتنی بەرجام لە ھەموو ئاستێکدا بەردەوام بێت، بەڵام لە بارەی ھەرھەنگاوێکی نابەرپرسانەوە لەوانە ڕەوانەکرانی پرسەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان یان داسەپێندرانی بایکۆتی زیاتر، کاردانەوەی خێراو لێبڕاوانە لە خۆی پیشان دەدات.

 

سەرپەیڤ