زەریف: ئەمڕۆ نۆرەی دنیایە بە گوێرەی بەڵێنەکانیان هەنگاو هەڵبگرن
وەزیری دەرڤەی ئێرن گوتی: تاران بە جیهان نیشانی داوە پێبەندی ئەرکەکانیی خۆیەتی و ئەمڕۆ نۆرەی دنیایە بە گوێرەی ئەرکەکانیی بەرامبەر ئێران هەنگاو هەڵبگرێت.
"موحەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی چوارشەممە لە باڵوێزخانەی ئێران لە مۆسکۆ، لە کۆری هەواڵنێران دا گوتیشی: لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا ئێران بەرامبەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی بەرجام، بەردەوام پێبەندی ئەرکە نێو دەوڵەتییەکانی خۆی بووە. زەریف بەڕاشکاوی گوتی: دوایین کردەوەی ئەمریکا لە ڕۆژی چوارەمی مای ٢٠١٩،هەلی جێبەجیکردنی بۆ بەرجام نە هێشتۆتەوە و ڤاشنگتۆن بە گوشار و هەرەشە و ملهۆری، گەرەکیەتی ئێران قەدەخە بکات لە ئەنجام دانیی چالاکییەکانی ناڤۆکی لە چوار چێوەی بەرجام دا.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕاگیردرانیی ژمارێک لە کردەوەکانیی تاران لە بەرجام گوتیشی: ئێران لە قۆناخی ئێستای خۆی دا ئیتر پێبەندی ڕەچاو کردنی بەرتەسکییەکانیی هاوپێوەند بە ڕاگرتنیی پاشەکەوتەکانیی یۆرانیۆمی پیتێندراو و پاشەکەوتی ئاوی قوورس نازانێ.
زەریف بە جەختکردن لە سەر ئەمەی کە کردەوەکانی ئێران بەمانای چوونە دەی تاران لە بەرجام نییە گوتیشی: ئەم کردەوەی ئێران، مۆڵەتی شەست رۆژە بۆ ئەندامانی جێماوەی بەرجام ئاراستە دەکات کە بتوانن بە دابینی مافەکانی ئێران لەبەرجام، ئەم ڕێککەوتننە بگەڕێننەوە دوخی سەرەتایی خۆیەوە.
وەزیری دەرڤەی ئێران بە باسکردنیی ئەمەی تاران هیچ شتێک زیاتر لە مافەکانی لە بەرجام دا ناوێت گوتی: هەرکات کە وڵاتانی جێماو لە بەرجام(بەریتانیا،ئەڵمانیا، فەرەنسا،ڕووسیا وچین) بە گوێرەی ئەرکەکانیان هەنگاو هەڵبگرن، تارانیش بە هەمان ڕادە جێبەجێکردنەوەی دووبارەی ئەرکە ڕاگیردراوەکانیی دەستپێدەکاتەوە.