May 10, 2019 16:51 Asia/Tehran
  •  ڕێپێوانیی جەماوەری بۆ پشتگریی لە ڕاگیردرانی بەشێک لە کردەوەکانی ئێران لە بەرجام

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ بەڕێوەبردنیی ڕێپێوان لە سەرانسەری وڵات، لە ڕاگیردرانیی بەشێک لەکردەوەکانیی ئێران لە بەرجام دا پشتگرییان کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران؛ خەڵکی ئێران دوای خوێندنەوەی نویژی جۆمعە هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنیی ڕێپێوان لە شارە جۆر بە جۆرەکانی وڵات، وێڕای بەرزکردنەوەی دروشمەکانی"مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا" و"مەرگ ونەمان بۆ ئیسرائیل"، لە سەر پێویستی ئەنجامدانی کردەوەی بەبڕشتانە بەرامبەر پەیمان شکێنییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لەبەرجام دا جەختییان کردەوە.

خەڵکی ئێران هەروەها لە کۆتایی ئەم ڕیپێوانە بە دەرکردنیی بڕیارنامەیەک وشدارییان دا بە سەرانی ئەمریکا: هەرچەشنە چالاکیی و هەرەشە دژی ئێران، بەرەوڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی خەڵکی دەبێت.

خەڵکی ئێران هەروەها بە جەختکردنەوە لە سەر متمانە نەکردن بە بێگانەکان و ملکەچ نەبوون بەرامبەر زێدە خوازیییەکانی ئەستەکبار،لە دەوڵەتی ئێران داوایان کرد بەرامبەر درێژەی پەیمان شکینییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا، هەنگاوی جیددی هەلینێت.

 

ئێران رۆژی چوارشەممە (١٨ مای ٢٠١٩)بەشێک لە کردەوەکانی خۆی لە بەرجامی ڕاگرت و بە وڵاتانێک وا لە بەرجام دا ماونەتەوە،٦٠ ڕۆژ مۆڵەتی داوە لەمەر جێبەجیکردنیی ئەرکەکانیان بە تایبەت لە دەڤەرەکانی بانکی و نەوتی دا.

"حیسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  ڕۆژی  چوارشەممە بە ئاماژە بە خەمساردی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان لەمەڕ جێبەجێکردنیی بەرجام گوتی: ئێران درێژە ئەدات بە  بە هێزکردنەوەی پاشەکەوتەکانیی یۆرانیۆمیی پیتێندرا و قوورسا و ئەگەر ئەورووپاییەکان نەیانتوانیی لە ماوەی ٦٠ رۆژ دا بایکۆتە یەکلایانەکانی ئەمریکا قەرەبوو بکەنەوە، ئێران چێکردنیی ڕیئاکتۆری ناڤۆکی هەمدیسان دەستپێدەکات.

 

سەرپەیڤ