خەرازی : ئەورووپا ورەی خۆی بۆ پاراستنی بەرجام نیشان بدات
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتی : ئەورووپا دەتوانێ بە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی لەبەرجام لەوان جێبەجێ کردنی خێرای ئینستکس ، ورەی خۆِ بو پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە نیشان بدات.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا، سەید کەمال خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران لە کۆبوونەوەیک بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەندی بیرکەدەی گرینگی فەرەنسا لەپاریس، وێڕای ڕەخنە گرتن لە کەمتەرخەمی ئەورووپا بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی ، وتیشی : هەڵوێستی سیاسی ئەورووپا لەبەرامبەر بەرجام، کاتێک بایخی هەیە کە ئەنجامێکی بە کردەوەی لێ بکەوێتەوە.
خەرازی هەروەها وێڕای شی کردنەوەی هۆیەکانی بڕیاری ئەم دواییەی ئێران سەبارەت بە دواکەوتنی هەندێ بەڵێنی بەرجامی وتیشی : بڕیاری تاران لە چوارچێوەی مافێکە کە بەرجام بۆ ئێران، ڕەچاوی کردووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران، پێشنیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێرانی بە پڕۆپاگەندە و بڕواپێنەکراو زانی و وتی : هەوڵی ترەمپ لە کشانەوە لە بەرجام و سەپاندنی چەشنی جۆربەجۆر بایکۆتی زاڵمانە بە دژی گەلی ئێران، بووەتە هۆی بێ متمانەیی بەرامبەر بەو وڵاتە .
خەرازی لە وڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە وتووێژ لەسەر مووشەکەکانی ئێرانیش وتی : مووشەکی بەرهەم هێنراوی ئێران، بواری بەرگرییانە و پێشگیرانەیان هەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچکات لەم بوارەدا وتووێژ ناکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە کۆگەی ڕێبەرایەتی بۆ ئاشتی سەردانی پاریسی کردووە، لەگەڵ ئاروە دوشارت وەزیری دەرەوەی پێشوو و ماریەل دوو سارنز، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی فەرەنساش دیدار و وتووێژی کردووە.