داکۆکیی لاڤرۆف لە هەنگاونانی بەرجامیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i362434-داکۆکیی_لاڤرۆف_لە_هەنگاونانی_بەرجامیی_ئێران
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێران بۆی هەیە بڕێک لە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرجام) کەم بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • داکۆکیی لاڤرۆف لە هەنگاونانی بەرجامیی ئێران

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێران بۆی هەیە بڕێک لە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی(بەرجام) کەم بکات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ "وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی چین، بەرەڤانی کرد لە هەوڵی ئێران بۆ کەم کردنی بڕێک لە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هەروەها ئابلۆقە یەکلایەنییەکانی ئەمریکای بە"نایاسایی" وەسف کرد و خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو.

لاڤرۆف وتی کە لەدیدار لەگەڵ وانگ ئی لەسەر ئەو بابەتە جەخت کراوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندبووە بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەکا کە هاوشانە ئوروپییەکان هەرئەو کارە بکەن و بەڵێنیەکانیان هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە جێ بەجێ بکەن.

ئێران لە هەشتی مای٢٠١٩ لەبەر چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام، و دەسپێکرانی ئابلۆقە یەکلایەنەکانی واشنگتۆن لەدژ تاران، هەندێ هەوڵی خۆی هاوپێوەند بە بەرجامی ڕاگرت و شەست رۆژ مۆڵەتی بە وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێککەوتنە دا  بەڵێنیەکانیان بەتایبەت لەبواری کاروباری بانکی ونەوتی جێ بەجێ بکەن.