May 19, 2019 17:20 Asia/Tehran
  • ئێران خوازیاری هێزمەندکردنی هاوکاری هەمە لایەنە بۆ پچڕاندنی  دابینی  دارایی  تڕوڕیزم بوو

سەرۆکی ئیدارەی خەبات بە دژی تڕوڕیزم و توند ڕۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : تاران خوازیاری هێزمەند کردنی هاوکاریەکانی هەمە لایەنەی ناوچژەیی و نێونەتەوەیی بۆ بەرگرتن و پچڕاتدنی دابینی دارایی تڕوڕیزم بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نیشتمانی وڵاتانە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری فارس " حسین  مەلەکی  "لە  کونفڕانسی نێونەتەوەیی  و ناوچەیی  بەرەنگار بوونەوەی   تڕوڕیزم  و دابینی دارایی  لە دووشەمەی  پێتەختی  تاجیکستان  وتی  : بایکوتەکانی  ئەمریکا  لە ڕەوتی  هاوکاریە ناوچەیی  و نێونەتەوەییەکان بۆ خەبات بە دژی  قاچاغی  مادەی  سڕ کەر  کاریگەری نەرێنی  هەیە و  لە ئاکامدا  واشنگتون بەرپرسی  ئاکامی  کارەساتباری  کارشکێنی  لەو بارەوە  دایە .  سەرۆکی  ئیدارەی  خەبات  بە دژی  تڕوڕیزم  و توند ڕویی  وەزارەتی   دەرەوەی  ئێران  جەختی کرد : بەرەنگار بوونەوەی  تڕوریزم   لە  دەرەجەی  یەکەمیدا  پێویستی بە سەرنج دان بە  ڕیشەکانی  سەرەکی  بە تایبەت  دەسدرێژی  وڵاتانی  دەرەوەیی    داگیرکردنی  زیاتر  لە 70  ساڵەی  فەلەستین و سەرەنج  بە کەسانێکە  کە  نەفرەت و توند ڕویی  پەرە  پێی  ئەدەن . حسین مەلەکی  لە بەشێکی  دیکە  لە وتەکانی  خۆی  وەبیری  هێنایەوە : هەرجۆرە  بەرەنگاربوونەوەی   تڕوڕیزم  و لەناو بردنی  سەرچاوە  ماڵیەکان دەبێ بۆهاوسەنگی تەواو  لە گەڵ مافەکانی نێونەتەوەیی  و  جاڕنامەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  بێ . دیپلوماتی  باڵای  ئێرانی  هەرەها  وێڕای  ئاماژە بە  تێچووەکانی دارایی  و مەعنەوی  ئێران  لە خەبات  بە دژی  مادە سڕکەرەکان  بۆ وێنە  دانی   4 هەزار  شەهید  و 12  هەزار   بریندار جەختی کرد   لە  دەیەکانی  ڕابردوودا   ئێران  11  هەزار  تەن   جوری  مادەی سڕ کەری  زەوت  کردووە  و  بە پێ  ڕاپوڕتەکان  نووسینگەی  بەرەنگار بوونەوەی  مادە سڕ کەرەکان و تاوانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  76  لە سەدی  دوزینەوە  و زەوتی  تەریاک  و  30  لەسەدی  هێروئینی  جیهان  لە لایەن  ئێرانەوە  بە دی  هاتووە .

سەرپەیڤ