May 25, 2019 10:11 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە  UN : کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : چوونەدەری ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان و لەوان بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشە .

مەجید تەخت رەوانچی بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە رۆژنامەی واشنگتۆن پۆستدا نووسی : بڕیاری ئێران بۆ مانەوە لە رێککەوتی ناڤۆکیدا ، بەپێچەوانەی کشانەوەی ئەمریکا ، لەسەر داوای وڵاتانی ئوروپایی ئەنجام  بوو تا دەرفەتی قەرەبووی زیانەکانی ئێران بەوان بدرێ .

تەخت رەوانچی بە ئاماژە بەوەی کە ئێران ساڵێک دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، پشوودرێژانە چاوەڕوانی هەنگاوی کردەیی ئوروپا مایەوە ، گوتی : ئەندامانی باقی ماوی بەرجام بە تایبەت ئوروپا ، دەبێ بەڵێنەکانی خۆیان بە پێی رێککەوتنی ناڤۆکی بە تەواوەتی ئەنجام بدەن و قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکەنەوە لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی قەرەبووی ئابووریی هەستپێکراو ئەنجام نەدراوە و لەبەر ئەوە ، ئێران بژارەی دیکەی نیە جگە لە راگرتنی هەندێ لە بەڵێنەکانی خۆی .

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا سیاسەتی ئەمریکا لە حاند ئێرانی بە سیاسەتێکی ناڕێک و پەرتەوازە زانی و گوتی : ئەمە بابەتێکی شاراوە نیە کە هەندێ لە کاربەدەستانی ئەمریکی و هەندێ لە رێبەرانی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین گوشار دەخەنەسەر سەرۆکی ئەمریکا تا سیاسەتێکی توند و سەختی لە بەرامبەر ئێراندا هەبێ .

ئەم دیپلۆماتە ئێرانیە ، نێردرانی پاپۆڕی جەنگیی ئەمریکا بۆ کەنداوی فارسی لە ئەنجامی پشت بەستن بە راپۆرتی هەواڵگریی ساختەی کاربەدەستانی ئەمریکی و  هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە زانی و گوتی : تەنانەت ئەندامانی کۆنگرە و هاوپەیمانانی ئەمریکاش داکۆکیان لەم راپۆرە ساختانە نەکردووە . 

سەرپەیڤ