May 29, 2019 13:57 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە تاران

"سرگئی ریابکۆف" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لەبارەی دوابارودۆخی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(برجام) لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا گەیشتە تاران.

ریابکۆف رۆژی رابردوو لە دیمانە لەگەڵ میدیاکاندا ڕایگەیاند، بۆ ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەردانی تاران دەکا.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشتریش ڕایگەیاندبوو، ڕووسیا خوازیاری بەڕێوەچوونی خێرای دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجامە.

ئێران لە رۆژی چوارشەممە(١٨ی مای٢٠١٩) هەندێ هەوڵی خۆی هاوپێوەند بە بەرجامی ڕاگرت و شەست رۆژ دەرفەتی دا بە وڵاتانی دیکەی واژۆکەری ئەو ڕێککەوتنە، هەتا بەڵێنیەکانیان بەتایبەت لەبواری بانکی ونەوتی جێ بەجێ بکەن.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە کەمتەرخەمیی وڵاتانی رۆژاوایی لە جێ بەجێ کردنی بڕگەکانی بەرجام وتی: ئێران دەست دەکا بە بەهێزکردنی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوی قورس، و ئەگەر ئوروپییەکان نەتوانن لەماوەی شەست ڕۆژدا بایکۆتە یەکلایەنییەکانی ئەمریکا قەرەبوو بکەنەوە، ئێرانیش دەس دەکاتەوە بە چێکردنی ڕێئاکتۆری ناڤۆکی.

 

سەرپەیڤ