موسەوی : شەڕی تیجاری ئەمریکا لەگەڵ چین ، جۆرە تیرۆریسمێکی ئابووریە
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە شەرمەزار کردنی شەڕی تیجاری ئەمریکا لەگەڵ چین، ئەم کردەوەیەی واشنتۆن لە دژ پیکەنی بەجۆرە تیرۆریسمێکی ئابووری زانی .
" سەیید عەباس موسەوی" ڕۆژی دوشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: شەڕی تیجاری چین وئەمریکا کە لە مانگەکانی ڕابردوو یەکێ لە گرینگترین کێشە نێودەوڵەتیەکان بووە، بۆعد وڕەهەند وشوێنهات گەلێکی هەیە کە دەتوانێ واوەتر لە ئاستی پێوەندی دوولایەنەی ئەم وڵاتە بڕواتە پێش. موسەوی وتی: ئامار ولێکدانەوەکان پیشان ئەدات کە شەڕی تیجاری ئەمریکا لەگەڵ چین دەتوانێ لەماوەی دوو ساڵی بەردەم هەتا ٦٠٠ میلیارد دوڵار لە بەرهەمی ناپاڵاوتەی ناوخۆیی جیهان کەم بکاتەوە کەئەم کردەوەیە دەبێتە هۆی پەرەی هەژاری ودابەزینی ئاسایش وپیودانگ وستانداردەکانی ژیان لە ئاستی جیهان . وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕیکاری ئاڵوزکاوانە وقەیران بەدی هێنەری دەوڵەتی ئەمریکا لە چوونەدەر لە ڕێککەوتنەکانی نێودەوڵەتی وتی: هەوڵ وکوششی ئەمریکا بۆ پاڕاستنی پلە وپێگەی ڕابردوو لە ڕێگەی داسەپانی خەرج وبەرجی نائاسایی بۆسەر کەسانی تر مەحکوم بە شکستە . موسەوی پیداگری کرد: دەبێ پیداچوونەوەیەکی جیدی لە ڕێکاری دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ ڕەوتە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام بێت. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مای ٢٠١٩ چینی بە رای خۆی تاوانبار بە فریۆکاری لە وادە وبەڵین گەلێک کرد کە لە ڕەوتی وتووێژەکانی پێشوو بە دەس هاتبوو، ترامپ پاشان دەسبەجیی دوسەد ملیارددوڵارنرخنامە ی بەسەر کاڵا چینیەکان داسەپاند. ترامپ بانگەشە دەکات، چین خەرجی نرخنامەکان دەدات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی دەوڵەتی ئەمریکا ، بەڵام ئەم خەرجانە بە شیوەی ڕاستەقینە لە لایەن هاوردە کاران ودەکار بەران دەدرێت.