زەریف: ئەورووپا لە جێ و شوێنێکدا نییە کە ڕەخنە لە ئێران بگرێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەورووپییەکان لە ھەل و مەرجێکدا نین کە تەنانەت لەو بوارانەش کە پەیوەندیی بە ڕێککەوتنی بەرجامەوە نییە، ڕەخنە لە ئێران بگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاھەنگێکدا لە تاران، بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ڕێککەوتنی بەرجام دا ھەنگاو گرینگ نییە، بەڵکو دەرەنجامەکەیەتی کە گرینگە، وتیشی: ئەو ئەرکەی کە لە سەر شانی ئەورووپییەکان و ئەندامانی دیکەی ڕێککەوتنی بەرجامە ئەمەیە کە ھخل و مەرجی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێراندا ئاسایی بێتەوە.
زەریف ئاماژەی کردە مۆڵەتە شەست ڕۆژەکەی ئێران بە ئەورووپییەکان و وتیشی:ەگەر بێتوو ئەورووپییەکان لە کۆتایی مۆڵەتە شەست ڕۆژەکەی ئێران بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن، ئێرانیش ھەنگاوێکی دیکە ھەڵدەگرێت.
موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەستوەردانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتیشی: سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا زیان نەبێت ھیچ دەستکەوتێکی دیکەی بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا نەبووە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە سەردانی بەم زووانەی کاربەدەستانی بیانی بۆ تارانیش و وتی: سەردانی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ تاران و ھەروەھا سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بیشکەک و دووشەنبە، ھەلێک بۆ تاران دەڕەخسێنێ لە ئاراستەی ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی خۆی و داھاتووی بەردەم و ھەروەھا دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئەو شێوە ھەڵس و کەوتە سیاسییەی کە سێرەی بۆ تەواوی جیھان گرتووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ژاپۆن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ١٢ی ژوئەن بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیس ئێران سەردانی تاران دەکات.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیاشس ڕایگەیاندووە کە،ھایکۆماس وەزیری کارروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو لە تاراندا چاوی بە ھاوتا ئێرانییەکەی دەکەوێت و وتووێژی لەگەڵ دەکات.