حوزه‌یران 16, 2019 20:04 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندرانی ڕاپۆرتی هەنگاوی یەکەمی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێران؛ سبەێنێ

هاوکات لەگەڵ سەردانی میدیاکاران لە کۆگەی قوورساوی ئەراک، ڕاپۆرتی هەنگاوی یەکەمی کەمبوونەوەی ئەرکە بەرجامییەکان سبەێنێ دووشەممە لە لایەن ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ،ڕادەگەیندرێت.

ڕێکخراوەی وزەی ەئتۆمی ئێران پرۆسەی زۆرترکردنەوەی بێ بەرتەسکی پاشەکەوتەکانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو، دیسانەوە گەڵاڵەرێژی ڕیئاکتۆری تویژینەوە و پرۆسەی زۆرترکردنەوەی بەرهەم هێنانی قوورساو لە کۆگەی ئەراک و هەروەها کردەوەگەلێک لە پێناو هەڵگرتنی هەنگاوی دووهەمی کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییە  ئەنجامدراوەکان ڕادگەینێت.

ژمارێک لە میدیاکان سبەێنێ دووشەممە  لە کۆگەی قوورساوی ئەراک دیتن دەکەن.

بڕیارە لەم سەردانە"بەهروز کەماڵوەندی" گوتە بێژی وەزارەتی وزەی ئێران تازەترین کردەوەکانی ئەم ڕیکخراوەیە لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکان و دەستکەوتەکانیی زانستوەرانی ناڤۆکی ئێران لێکبداتەوە. ئێران لە ١٨ـی مای ٢٠١٩ەوە هەندێک لە کردەوەکانیی لە بەرجام دا راگرتووە و بە وڵاتانێک وا لەبەرجام دا ماونەتەوە، ٦٠ رۆژ دەرفەتی داوە بۆ جیبەجێکردنیی ئەرکەکانی خۆی بە تایبەت لە دەڤەرەکانی بانکی و نەوتی.

 هەر لەم حاڵە دا،"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە خەمساردی وڵاتە رۆژئاواییەکان لەمەر جێبەجێکردنی بەرجام گوتی: ئێران خەریکی بەهێزکردنیی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو و قوورساو دەبێت و ئەگەر ئەورووپاییەکان نەیانتوانیی لە درێژەی ٦٠ رۆژ دا بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا قەرەبوو بکەنەوە، ئێران چێکردنیی ڕیئاکتۆری ناڤۆکیش دەستپێدەکاتەوە.

بە گوێرەی برگەی ٣٦ـی بەرجام، ئێران دەتوانێ هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی بایکۆتەکان، هیندێک لە ئەرکەکانی خۆی کەمبکاتەوە.

سەرپەیڤ