باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان: بایکۆتە یەکلایەنییەکانی ئەمریکا دژ بە وڵاتانی سەربەخۆ پێشێلکەری ئاشکرای گەشەی پاوەجێ یە
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ، رایگەیاند: بایکۆتە یەکلایەنییەکانی ئەمریکا لەدژ وڵاتانی سەربەخۆ، پێشێلکەری ئاشکرای مافە بەراییە ئینسانییەکان و لەدژ هەوڵە گشتییەکان بۆ دەس خرانی ئامانجەکانی گەشەی پاوەجێ یە.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "ئیسماعیل بەقایی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە شەست وشەشەمین دانیشتنی لیژنەی تیجارەت و گەشەی ڕێکخراوی نەتەوەکان(ئانکتاد) وتی: کەڵک وەرگرتنی لەڕادەبەدەری ئەمریکا لە بایکۆتە یەکلایەنیەیکان، کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ئەو وڵاتە لە سیستەمی دراڤیی نێودەوڵەتییە.
بەقایی بەئاماژە بە ڕەوشی نالەباری تیجارەتی جیهانی وتی: بایکۆتە یەکلایەنییەکانی ئەمریکا ، سیستەمی تیجارەتی جیهانی بەرەوڕووی مەترسیی جیددی کردووە.
بەشی یەکەمی دانیشتنی ساڵانەی لێژنەی تیجارەت و گەشەی نەتەوە یەکگرتووەکان(ئانکتاد) لە رۆژی دووشەممەوە کاری خۆی دەسپێکرد و رۆژی پێنج شەممە بە تاووتوێی پرسە گرینگە جیهانییەکان لەوان تیجارەت و نایەکسانی، ئابوریی دیجیتالی، کێشەو ئاستەنگ و دەرفەتەکان و ڕێگاکانی دەسڕاگەیشتن بە گەشەی پاوەجێ کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.