نوێنەری ئێران لە UN: لە ژێر زەخت و گوشاردا دانوستان ناکەین
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : تا کاتێک کە گوشارەکان لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژەی هەبێ ، تاران دانوستان ناکات .
مەجید تەخت رەوانچی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی ئەمریکی سی ئێن ئێن وتیشی : واشنگتۆن دەبێ لە بڕیاری هەڵەی خۆی لەمەڕ کشانەوە لە رێککەوتنی ناڤۆکی بگەڕێتەوە و ئێران لە بارودۆخی گوشار و هەڕەشەدا هەرگیز دانوستان ناکات .
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی هەنگاوی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا لە وڵامی خاوەخاوەی لایەنەکانی بەرانبەریش گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنەکانی خۆی پێشێل ناکات و بە پێی بڕگەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و بێ بەڵێنیەکانی ئوروپیەکان ، بۆی هەیە بەڵێنەکانی خۆی کەمکاتەوە .
تەخت ڕەوانچی لە بارەی کارابوونی میکانیزمی ئاڵووێری دارایی نێوان ئوروپا و ئێرانیش گوتی : کات ڕوو لە کۆتاییە ، وەڕێخرانی میکانیزمی ئوروپیەکان زیاتر لە ساڵێک کاتی بردووە ، ئوروپا دەبێ پەلە بکات و خەرج بکات ، ئەگینا ئەم میکانیزمە بێ کەڵک دەبێ .
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان دواجار گوتی : کۆماری ئیسلامی بەدوای کێشە و بارگرژی لە ناوچەکەدا نیە بەڵام هەرگیز لە ژێر گوشاردا مل کەچ ناکات .