ته‌مووز 03, 2019 20:09 Asia/Tehran
  • موسەوی: ئێران ئینستێکس بەبەس نازانێ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ حکومەتی ئێران ئینستێکس نەک هەر بە بەس نازانێ بەڵکوو ئەو میکانیزمە بە پێشەکی جێ بەجێ کرانی بەڵێنی یازدە لایەنیی ئوروپییەکان دەزناێ کە تائێستا جێ بەجێیان نەکردووە.

سەید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە لە توئیتەردا نووسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هێشتا لە بەرجامدا هەیەو جارێ ماف و داواکارییە یاسایییەکانی لەڕێی ئەو ڕێککەوتنە پێوشوێن دەگرێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەشتی مای٢٠١٩، ساڵێک پاش چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لەڕێککەوتنی ناڤۆکی و پاش سەلماندنی ناکارامەیی ڕێکارە پێشنیارکراوەکانی ئوروپا بۆ قەرەبووی شوێنهاتە ئابوریەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام، ڕایگەیاند؛ بەشێک لە بەڵێنیە بەرجامییەکانی بەگوێرەی بڕگەکانی٢٦و٣٦ی ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەپەسێرێ.

لەکاتێکدا کە ئوروپا٣١ی ژانڤییەی٢٠١٩ سەرەنجام پاش چەند مانگ، بەفەرمی خرانەگەڕی کاناڵی تایبەتی تیجارەت لەگەڵ ئێران ناسراو بە ئینستێکسی ڕاگەیاند بەڵام ئەو کاناڵە دراڤییە ٢٨ی ژۆئەنی٢٠١٩ پراکتیکی کرا.

ئێران شەست رۆژ مۆڵەتی بەلایەنەکانی دیکەی بەرجام دا هەتا بەڵێنیەکانیان بەتایبەت لەبواری بانکی و نەوتی جێ بەجێ بکەن، دەنا تاران هەنگاوی نوێ هەڵدەگرێ لەئاراستەی کەم کردنەوەی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە بەرجام.

پێبەندنەبوون بە ڕێژەی٣٠٠کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی ٣.٦٧ لەسەت یەک لەو بڕیارانە بوو کە رۆژی دووشەممەی ڕابردوو بەفەرمیی جێ بەجێ کرا.

سەرپەیڤ