ته‌مووز 04, 2019 08:00 Asia/Tehran
  • شەمخانی : ئەورووپییەکان تاقیکارییەکی قورسیان لە بەردەم دایە بۆ بەرەڤانی کردن لە پێناسەو ئاسایشتی خۆیان

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، گۆڕەپانی بەربەرەکانێ لە ھەمبەر یەک لایەنە خوازیی ئەمریکای بە گۆڕەپانێکی سەخت و گرینگ زانی بۆ خۆتاقیکردنەوەی ئەورووپیەکان لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە پێناسەو ئاسایشتی سستەکیان .

«عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە سەروبەندی ڕاپەڕێندرانی قۆناغی دووھەمی سوک کردنەوەی بەڵێنەمەندییە ناڤۆکییەکانی ئێران، لە یادداشتێکدا بۆ ھەواڵدەریی تەسنیم نووسی: کەڵکاژۆیی نایاسایی ئەمریکا لە گۆپاڵی بایکۆت دژی ئێران نمونەیەکی ئاشکرای ھەوڵی تیرۆریستییە.

«عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران، کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و پەیمانە گرینگە نێونەتەوەییەکانی دیکەی بە ھەڕەشەیەک بۆ ئاسایشتی نیشتیمانیی وڵاتان و ئاسایشتی جیھانی زانی و ئەنوەی وەبیر ھێنایەوە کە بڕیاڕەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی بەرجام، سێرەی بۆ ئەورووپاو وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەم ڕێککەوتننامە چەند قۆڵییەش گرتووە کە بانگەشەی ڕۆڵگێڕان لە ئاستی جیھانی دا دەکەن.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وتیشی: ئەورووپا ھەتاکو ئێستا سەرباری سوکایەتی پێ کرانی لە لایەن ئەمریکاو کەوتنە بەر شوێنھاتی تێکدەرانەی یەک لایەنە خوازیی واشێنگتۆن، کەچی لە کردەوەدا ڕۆڵگێڕێکی دۆش داماوی ڕیزی چەندەم بووەو پێی نەکراوە لە پلەی جەمسەرێکی یەکگرتووی شوێن دانەر لە سەر پەیوەندی و ئاڵوگۆڕە جیھانییەکان ڕۆڵی پێویست بگێڕێت.

«عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وتیشی: ئەگەر بێتو داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ببێتە ھۆی لادرانی ئەورووپا لە شوێن دانان لە سەر ھاوکێشە جیھانییەکان، ئیدی ھیچ ھۆیەک بەدی ناکرێت کە سەرۆک کۆمارانی داھاتووی ئەمریکاش بەرھەمەکانی ئەم ھەلە بۆ دەستخستنی ئەوپەڕی بەرژەوەندیی خۆیان لە ھەمبەر ئەورووپایەکی دابەزیو نەچننەوە.

شەمخانی پێشی داگرت: بە بەردەوام کرانی ئاوا ڕەوتێک ھەگەری دەستەڵاتگرتنی ڕەوتە توندئاژۆ تازەکان بۆ قەرەبوو کردنەوەی ھەل و مەرجی پڕ لە سوکایەتیی ئێستاو بووژاندنەوەی شوناس و سەربەخۆیی لەکیس چووی ئەورووپا ڕێی تێ ئەچێ ، ھەر لە بەر ئەمە بەرپرسایەتیی پێکھاتنی گرفتی داڕشتی و ئاسایشتیی داھاتوو لە ئەورووپادا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی سەرکردەکانی ئێستایەتی.

جێگای ئاماژەیە بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان،ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.

سەرپەیڤ