کارڤەدانی مۆگرینی لەبارەی گەڕانەوەی ئێران بۆ ئاستی ئیزن پێدراوی پیتاندن
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا لەکاردانەوە بەرامبەر بەڕاگەیاندرانیی بەڕێوە چوونیی هەنگاوی دووهەمی کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێران، بە بی ئاماژە دان بە پەیمانشکێنییەکانیی کاربەدەستە ئەورووپییەکان لە تاران داوایکرد تابگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئیزن پێدراوی یۆرانیۆم.
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی وال ستریت ژۆرنال،"فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە جێبەجێبوونەوەی هەنگاوی دووهەمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی ئەرکەکانیان لەبەرجام"بەتووندی" نیگەرانی خۆی دەربریوە و لە بانگەشەیەک دا وەک کردەوەیەک زانیوە لە ئاراستەی لاوازکردنەوەی بەرجام. مۆگرینی، بە باسکردنیی ئەمەی هەنگاوی دواتر بە هەماهەنگی ئەندامانی دیکەی بەرجام بەڕێوە دەبات،باسی لە ئەگەری بەڕێوە بردنیی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەش کرد لەم بوارە دا.
کاردانەوەی مۆگرینی دوای ئەمەیە کە عەبباس عەراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: تاران ئەمرۆ یەکشەممە لەبەرواری ٦٠ ڕۆژی هەنگاوی یەکەمی کەمکردنەوەی ئەرکەبەرجامییەکانیی خۆیەتی و لەبەر ئەمەی ویستەکانی لەبارەی بەرجام نەهاتۆتە دی،هەنگاوی دووهەمی خۆی هەڵدەگرێت.
"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەنامەیەک کەبۆ "فێدریکا مۆگرینی" نووسی برگەلێک کەلەبەرجام سەبارەت بە خەستکردنەوەی پیتاندن هاتووە ڕایگەیاند.
زەریف بەم حاڵەیش بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە ئەم چالاکییەی ئێران بە لەونێکە کە دەرفەت بۆ وتوویژ ،دیپلۆماسی و تەعامۆڵ لەم ماوەیە دا فەراهەم بکرێت.
مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی ئێران بە لایەنەکانی بەرجام، ئەمرۆ یەکشەممە ٧ـی ژوئییە کۆتایی هات و کردەوەی تازەی ئێرانیش لەمەر کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکان لەئاکامی چوونە دەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتننە و بەڕێوە بردنیی بایکۆتەکانی زاڵمانە لە لایەن ڤاشنگتۆنەوە لە دژی ئێران و جێبەجێنەبوونەوەی ئەرکەکان لە لایەن دەوڵەتە ئەورووپاییەکان و باقی وڵاتانێک وا بەرجامیان ئیمزا کردووە ڕاگەیاند.