جەهانگیری ڕوو لە ئوروپیەکان: هەر سەبرو پشوو دڕێژیەک سەردەمیکی هەیە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە سەبرو پشووری ستراتژی تاران لە بەرجام وتی: ئێران دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام یەک ساڵ جێ بەجێی کرد ، بەڵام هەر سەبروپشوویەک خول ودەورەیەکی هەیە /.
" ئیسحاق جەهانگیری " جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دوشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ، کاربەدەستانی ئوروپایی لەئێران داوایان کر دلەم ڕێککەوتنە نەچێتە دەر، وتی: لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو لایەنە ئوروپیەکانی بەرجام، کەمترین هەنگاوێکیان بۆ جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنەکانی خۆ لەم ڕێککەوتنە هەڵ نەگرتووە. جەهانگیری بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ئوروپیەکان بۆ جێ بەجێ کردنی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی خۆ هەمدیسان مۆڵەتیان لە ئێران ویستووە، وتی: ئێران چواردە مانگە کە بە ئوروپیەکان دەرفەتی داوە بەڵام کاتێک کە لایەنەکانی بەرانبەر پێبەندی وادەو بەڵینەکانیان نین ، سروشتیە کە ئێران بەشێک لە وادەو بەڵێنەکانی خۆی وەلا بنێت. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە بێ بەڵێنیەکان هۆکاری دابەزینی وادە وبەڵینی بەرجامی تارانە وتی: بەرجام بە پێی بڕگەکانی ٢٦و٣٦ ئەم ئیختیاراتە بە ئێران دەدات کە لەئەگەری پێبەند نەبوونی لایەنەکان بە وادە وبەڵێنەکانیان ، بڕێک لە وادە وبەڵینەکان هەڵپەسێرێت وئەنجامی نەدات. جەهانگیری پیداگری کرد: کردەوەکانی ئێران لە کەم کرانی وادەوبەڵێنەکانی بەرجامی لە ئەگەری پێبەند بوونی ئوروپیەکان بە وادەوبەڵێنەکانیان جیی گەڕانەوە یە . ئێران ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆتایی دان بە مۆڵەتی شەست ڕۆژەی خۆی بە ئوروپیەکان بۆ جێ بەچێ کردنی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی، ڕەوتی تێپەڕین لە پێتاندنی ئۆرانیۆمی بان سەتی سێ پوینت شەست وحەوتی دەسپێکرد. ئێران هەروەها وشداری دابەئوروپیەکان ئەگەر وادەو بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن ، کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی سێهەمی پتەوتر هەڵدەگرێت.